یەكێتی بەفەرمی وەڵامی راگەیاندنی گۆڕان دەداتەوە

کوردستان

28/01/2016‌ 4187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوەو رەتیدەكاتەوە پرۆژەكەیان جیاوازی هەبێت.

مەلا بەختیار ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی وتی: هەر لایەنێك تۆمەتی ئەوە بۆ پرۆژەكەی یەكێتی بڵاودەكاتەوە، بەوەی پرۆژەكان جیاوازن، دەتوانێت لەڕێگەی ئۆرگانەكانی خۆمان پرۆژەكە ببینێت، چونكە بۆ هەموو ئۆگانەكانمان ناردووە.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیشیكردەوە، پرۆژەیەكەیان یەك پرۆژە بووە دراوە بەلایەنەكان، رایگەیاند "پرۆژەیەكیشمان ھەبێت بەئاشكرا پێشكەشی لایەنەكانی دەكەین".

ئەم قسانەی مەلا بەختیار لەوەڵامی میدیاكانی بزووتنەوەی گۆڕان هات، كە چەند رۆژێكە بڵاویدەكەنەوە، بەوەی ئەو پرۆژەی یەكێتی پێشكەشی بەپارتی دیموكرات كردووە، جیاوازە لەو پرۆژەیەی لەمیدیاكانی بڵاویكردووەتەوە.

هــ . ح