كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی یەكێتی بەبێ‌ "باڵی ناوەندی بڕیار" بەڕێوەدەچێت

کوردستان

15/10/2016‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی بەكۆبوونەوە كردو سەركردەكانی باڵی "ناوەندی بڕیار"ی حیزبەكەش بەشداری نەكرد.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ شەممە 15/10/2016 كۆبووەوە، كە ئێستا سەعات 11:25 دەقەی نیوەڕۆ كۆبوونەوەكە دەستپێكردووەو لە كۆبوونەوەكەشدا جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی حیزبەكەش دوای چەند ساڵێك لەنەخۆشكەوتنی بەشداری كۆبوونەوەكەی كردووە.

كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە، ئێستا حیزبەكە دابەشی دوو بەرە بووە، كە ئەوانیش باڵی "ناوەندی بڕیارو باڵی زۆرینەن"، كە ئەوەی یەكەمیان كۆبوونەوەكە رەتدەكاتەوەو ئەوەی دووەمیش كۆبوونەوەكەی رێكخستووە، ئەوەش بەهۆی ناكۆكی نێوانیان.

بەقسەی بەرپرسانی یەكێتی كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكە، لەوانە كێشە ناوخۆییەكان‌و پرسی دارایی حیزبەكە.

هــ ـ ح