شارپرێس-نیقاش:
سایتی نیقاشی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دانپیادانانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی كه‌ركوك‌و ده‌ریخستووه كه ئه‌و تۆمه‌تباره پێشتر له‌زینداندا بووه
لەزیندانی هێزە ئەمنییەکانی کوردستاندا تۆمەتباری ئامادەکراو هەیە له‌دوای هه‌ر په‌لاماردانێك بووه به باو لای هێزه ئه‌منییه‌كان كه ئه‌نجامی ده‌ستكه‌وتنی سه‌ره‌داوه‌كان‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و راگه‌یه‌ندنانه لای…
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌سرور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رپرسی یه‌كه‌مێتی، له‌ڤیدۆیه‌كدا دانپیادانانی كه‌سێك بڵاوده‌كاته‌وه كه گوایه به‌شداربووه له‌هێرشه‌كه‌ی كه‌ركوك، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه دوو ساڵ له‌وه‌وبه‌ر لای هێزه‌كانی پارتی ده‌ستگیركراوه‌و په‌یوه‌ندی نه‌بووه به‌رووداوه‌كه‌ی كه‌ركووكه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری خه‌ڵكی ده‌ستخۆشی له‌خێرا دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان وایه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانباری راسته‌قینه‌ش نه‌دۆزنه‌وه، ئه‌وا چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ئاماده‌یان له‌زیندانه‌كاندا هه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ی چاوكراوه‌یی خۆیان پیشان بده‌ن، ئه‌و تاوانبارانه‌ی پێشوه‌خته له‌سه‌ر تۆمه‌تێكی تر ده‌ستگیركراون، جارێكی تر وه‌ك تۆمه‌تباری كه‌یسه نوێیه‌كه پیشانیان ده‌ده‌نه‌وه. كێشه ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی ده‌ستگیركردن‌و هێشتنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان زۆربه‌ی جار به‌نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆیه ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌روا ئاسان نییه، مه‌گه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خۆیان زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرا بكه‌ن. به‌پشت به‌ستن به‌و وێنه‌و ڤیدیۆ‌و به‌ڵگانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، "نیقاش" توانی یه‌كێك له‌و كه‌یسانه ساخ بكاته‌وه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌دوو بۆنه‌ی جیاوازدا هه‌مان تۆمه‌تباریان به‌دوو تۆمه‌تی جیاواز پیشانی خه‌ڵكی داوه. چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌و هێرشه‌ی له21ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرایه سه‌ر كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی چه‌ند به‌شداربوویه‌كی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی راگه‌یاند، دواتر له‌رێی ڤیدیۆوه دانپیادانانی ده‌ستگیركراوه‌كانی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڤیدیۆیه له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند گومانێكی هه‌ڵگرتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌ركه‌وتووه، دوو ساڵ پێشتر ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت به‌ناوی ئه‌حمه‌د حسێن عه‌بدولره‌حمان عزیی (24 ساڵ) وه‌ك یه‌كێك له‌تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری كه‌ركوك، پاش كنه‌كردن‌و گه‌ڕانی تیمی "نیقاش" ده‌ركه‌وت هه‌مان كه‌س پێشتر له 25ی ئازاری ساڵی 2014 دا به‌تۆمه‌تی به‌شداری له چالاكی "تیرۆریستی" ده‌ستگیركراوه. له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له 30ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵداو له‌پاش نۆ رۆژ له‌روداوه‌كه‌ی كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه ئه‌حمه‌د عزیی له‌دانپێدانانه‌كانیدا ده‌ڵێت "من دانیشتوی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ریی شاری كه‌ركوكم‌و له‌ساڵی 2016دا په‌یوه‌ندیم به‌چه‌كدارانی داعشه‌وه كردووه له‌رێگه‌ی محه‌مه‌دی برامه‌وه‌و هاوكاری چه‌كدارانی داعشم كردووه له‌هێرشه‌كه‌ی كه‌ركوكداو رۆژی 22ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرام".
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئه‌حمه‌د عزیی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه نزیكن له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه پێش دووساڵ له‌سه‌ری ده‌ستگیركراوه، ئه‌وكات به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموكرات له‌سنوری كه‌ركوك ئه‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برایدا له‌گه‌ڕه‌كی زه‌ورای ئه‌وشاره ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی پلاندان بۆ كاری "تیرۆریستی"و بردنی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناوشاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و كاته داعش ده‌ستی نه‌گرتبوو به‌سه‌ر موسڵدا. ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له‌ئیمه‌یلی فه‌رمی ئاسایشه‌وه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان نێردرابوو، وێنه‌یه‌كی ئه‌حمه‌د عزیی له‌گه‌ڵدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه چاوی شاردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌به‌راوردكردنی خاڵه دیاریكراوه‌كانی روخساری‌و زانیاریی نێو دانپێدانانه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌مساڵ دانپێدانانه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ناوی ئه‌حمه‌د عزیی له‌به‌یاننامه‌كه‌ی 2014دا به‌پیت نوسراوه‌و تیاشیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برایدا ده‌ستگیراوه كه ئه‌ویش ناوی به‌پیت نوسراوه.
تیمی نیقاش كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆو وێنه‌كه كرد چه‌ند راستییه‌كی بۆ ساخبووه‌وه، له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ساڵی 2014 ناوی تۆمه‌تباره‌كه به‌م شێوه‌یه نوسراوه (ا.ح.ع) ئه‌مه‌ش پیتی یه‌كه‌می هه‌مان ئه‌و ناوه‌یه كه له‌ڤیدیۆكه به‌ته‌واوی نوسراوه (ئه‌حمه‌د حسین عه‌بدولره‌حمان عزی). كه هه‌ردوو وێنه‌كه به‌راورد كرا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی ورد ده‌رده‌كه‌ون، له‌وانه شێوه‌ی گوێچكه‌یان وه‌ك یه‌كه، كه‌وانه‌ی برۆیان، ده‌م‌و لێویان یه‌كه‌و له‌ژێر لێوی خواره‌وه‌ی خاڵێكی دیار هه‌یه، هه‌روه‌ها شێوه‌ی قژو ناوچاوانی وه‌ك یه‌كه‌و له‌ش‌و لاریشیان ته‌واو یه‌ك ده‌نوێنن.
له‌رێی گه‌ڕان‌و كنه‌كردنه‌وه‌وه ده‌ركه‌وت له‌و كاته‌وه‌ی له‌ساڵی 2014 ده‌ستگیركردنی راگه‌یه‌ندراوه، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه نه له‌ئینته‌رنێت‌و نه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، "نیقاش" له‌رێی كه‌سێكی یاسایی ئاگاداره‌وه زانی كه ته‌نانه‌ت چوار مانگ پێش هێرشه‌كه‌ی كه‌ركوك ئه‌م تۆمه‌تباره له‌زینداندا بینراوه. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی "نیقاش" بۆ وه‌رگرتنی لێدوانی ئاسایش‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی زۆر درا لێدوان له‌كه‌سوكاری تۆمه‌تباره‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجام بوون‌و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ولێدا په‌یوه‌ندییه‌كه بۆ "نیقاش" بسازێنێ رایگه‌یاند له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌و ترس كه‌س ناوێرێت قسه بكات. حاته‌م تائی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "ئه‌و جۆره روداوانه دووباره ده‌بنه‌وه كه كه‌سانێك ده‌ستگیرده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌منی ده‌ستگیركه‌ری بزانرێت‌و تۆمه‌تی ئاڕاسته ده‌كرێت". به‌پێی بڕگه‌ی هه‌شتی ماده‌ی دووه‌می یاسای بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ركه‌سێك ئاسانكاریی بۆ تیرۆریستان بكات یان حه‌شاریان بدات به‌كاری تیرۆر ده‌ناسرێت‌و تاوانه‌كه‌شی سزای له‌سێداره‌دانه. به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئاسایشی پارتی ئه‌حمه‌د عزیی ئه‌و كات دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌یاسای بنه‌بڕكردنی تیرۆر رێی تێناچێت له‌زینداندا ئازاد كرابێت. ئه‌حمه‌د عزیی سه‌ر به‌خیڵی عزه كه له‌ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به سونه‌كانی تر ژماره‌یان كه‌متره. سیاسه‌تمه‌دارێكی عه‌ره‌بی سونه‌ی كه‌ركوك كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یوست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به"نیقاش"ی وت "له‌باره‌ی رودانی حاڵه‌تێكی له‌وجۆره‌دا ناوێرین ده‌ست له‌كه‌یسه‌كه وه‌ربده‌ین ئه‌گه‌رچی بشزانین كه ده‌ستگیركراوه‌كه بێتاوانه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌یه خۆشمان بكرێینه ئامانج". ئه‌و وتی "زۆر له‌و كه‌یسانه ده‌بینین كه كه‌سانێك به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر ده‌كرێن‌و دواتر ده‌یانبینین ئازاد ده‌كرێن یان له‌كه‌یسێكی تردا به‌كار ده‌هێنرێن". له‌سنوری ناوشاری كه‌ركوكدا هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان بونیان هه‌یه كه هاوكات راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمیش سه‌ر به‌و پارته‌یه. كاتێك داعش له 21ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌و شاره، ركابه‌ری هێزه ئه‌منیه جیاوازه‌كانی كورد له‌و سنوره ده‌ستیپێكرد بۆ سه‌لماندنی زۆرترین ده‌ستكه‌وت له‌و روداوه‌دا بۆ سه‌لماندی ئه‌وه‌ی به‌په‌رۆشن بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئه‌وشاره جێناكۆكه له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند یان ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌وان پارێزگاری شاره‌كه‌ن. له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا ئه‌و جۆره ئه‌زمونانه دوباره بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت كاتێك كه پشێوی سیاسیی یان ئه‌منی یان خۆپیشاندان روده‌دات هاوكات هێزه ئه‌منیه‌كانی پلانی گروپێك ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری توندووتیژی كه هه‌ندێكیان گه‌یشتۆته ئاستێك به‌شێك له‌هاوڵاتیان به‌گومانه‌وه تێی بڕوانن‌و كه‌سوكاری قوربانیه‌كان سكاڵا تۆمار بكه‌ن. بێستوون فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك سكاڵا ده‌كات له‌لایه‌ن قوربانیانی ئه‌و جۆره "سیناریۆ"یانه‌وه به‌لیژنه‌كه‌یان‌و ئه‌و به"نیقاش"ی وت "خه‌ڵكانێك هه‌ن كه سكاڵایان لای ئێمه كردووه له‌زینداندا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر كارێكی دیاریكراویان بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن سیناریۆییان بۆ دروست ده‌كه‌ن یان له‌روداوه‌كاندا سیناریۆ دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ شێواندنی كه‌یسه‌كان". ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له كه‌یستی كوژرانی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی ده‌كات له ساڵی 2013 دا كه به وته‌ی ئه‌و خانه‌واده‌كه‌ی به‌گومانن له‌و كه‌سه‌ی كه به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركراوه. ئه‌و گومانه له‌كه‌یسی كوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نوسی شاری هه‌ولێریشدا دووباره بۆوه كاتێك له‌ساڵی 2010دا رفێنراو له‌پاش كوژرانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم كه‌یسی كوشتنه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی رێكخراوی قاعیده، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی بڕوایان به‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆلێنه‌وه‌یه نه‌هێنا. هه‌رچه‌نده زیا بوتروس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كودرستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هیچ كه‌یسێكی له‌وجۆره‌یان نه‌هاتۆته به‌رده‌م سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی به‌ندكداوان بۆ سیناریۆی روداوێكی جیاواز له‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌ستگیركراون، به‌ڵام بۆ "نیقاش" وتی "ئه‌گه‌ر هه‌یه روداوی له‌وجۆره هه‌بێت‌و ناڵێن نییه، ئێمه ناتوانین له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ته‌ده‌خول بكه‌ین‌و كاری ئێمه له‌پاش بڕیاری دادگایه". گومانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شێك له‌راگه‌یاندراوه ره‌سمیه‌كان له‌گه‌رمه‌ی قه‌یرانه سیاسییه‌كاندا له‌خۆوه نه‌هاتووه، دروستكردنی سیناریۆ له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی روداوێكی گه‌وره‌تر بۆته یه‌كێك له‌ئامرازه‌كانی گه‌مه‌ی سیاسی. د كامه‌ران به‌رواری مامۆستای زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی دهۆك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گومان له‌دروستكردنی سیناریۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، وه‌ك چۆن له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌نا بۆ ئه‌وجۆره سیناریۆیانه ده‌برێت. كامه‌ران به‌رواری به"نیقاش"ی وت "هۆكار زۆرن بۆ دروستكردنی ئه‌و سیناریۆیانه ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت جه‌ماوه‌ری هێزێكی ئه‌منی له‌نێو هاوڵاتیان به‌رز بكه‌نه‌وه، یان بۆ ئه‌وه بێت به‌و كاره خه‌ڵێكی تر بتۆقێنن، یان هه‌ندێكجار له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای ئه‌و كه‌یسه رابكێشن‌و له‌پرسێكی سه‌ره‌كی دوریان بخه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستیانه".