سلێمانی.. رێوڕەسمی ناساندنی CD تیپی مۆسیقای شەهید كارزان بەڕێوەچوو

هەمەڕەنگ

16/07/2017‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەئامادەبوونی بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی‌و نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان‌و ژمارەیەكی بەرچاو لەهونەرمەندو رووناكبیر، رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ رێورەسمێكی بۆ ناساندنی سی دی (ئاسودەبن) رێكخست

سی دییەكە گوڵبژێرێكە لەئاوازەكانی دلێرو ئاراس ئیبراهیم لەتیپی مۆسیقای شەهید كارزان‌و لەئامادەكردنی ئەنوەر قەرەداغییە.

لەرێورەسمەكەدا، سەرەتا ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری كوردستانی نوێ‌ وتەیەكی بەخێرهاتنی پێشكەشكردو دواتر هەریەك لەهونەرمەندانی دلێر ئیبراهیم‌و ئاراس ئیبراهیم چۆنییەتی بەرهەمهێنان‌و تۆماركردنی گۆرانییەكانی ناو سی دییەكەیان روونكردەوە، كە بەچ ئاستەنگ‌و قورسیەك توانیویانە بەرهەمی بێنن.

هـ ـ ح