ئازاد جندیانی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم بە "گونجاو" دەزانێت

کوردستان

06/08/2017‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئازاد جندیانی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: ئەو دابەشبوونە لەسەر مەسەلەی سەربەخۆیی نییە بەئەندازەی ئەوەی بریتییە لەململانی لەنێوان پارتە سیاسییەكان.

ئازاد جندیانی هەروەها دەڵێت: "زیندووبوونەوەی یادئاوەری تاڵی ئەم لایەنە سیاسییانە لەگەڵ یەكترو هەر وەها من دەمێكە ئەمەم وتووە ئەوەی پێی دەڵێن قۆڵبادان‌و دەست شكاندنی یەكتر، كە بەشێك پەیرەوی دەكات بۆ ئەوەی ئێسكی ئەوەی تر بشكێنێت".

ئەو ئەندامەی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بۆ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: "لەو گۆشە نیگایەوە من لەم رفراندۆمە دەڕوانم، كە ئەمە ئامانجێكی ستراتیژی نەتەوەكەمانەو لەو بروِایەدام كاتەكە گونجاوەو زۆریش گونجاوە".

هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە قسەی زۆر هەیە لەسەر ئەوە لەئاستی هەندێك لەوڵاتانیش، بەڵام "ئەگەر مەبەستمان وڵاتانی ئیقلیم بێ واتە دەورو پشتمان، ئەم وڵاتانە هیچ كاتێك بەگونجاو نازانن‌و ئەوانەش لەناوخۆدا دەڵێن گونجاو نییە بەڕاستی ئەمانە بریتییە لەململانی‌و ناكۆكی حیزبایەتی، هەموو ئەوانە بەئەمەریكاشەوە با بە (تحدید) پێیمان بڵێن چ كاتێك گونجاوە ئەوان پشتیوانی لێئەكەن".

لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانیش جندیانی دەڵێت: "كاراكردنەوەی پەرلەمانیش لەبەر چاوی من مەسەلەیەكی یاسایی نییە بەئەندازەی ئەوەی مەسەلەیەكی سیاسییەو ئەوەش بەشێكە لەململانی سیاسی، كە پەرلەمان بەو سەرئەنجامە گەیشتووە، هەرچەند لەو بڕوایەدام ئەو دەزگاییەی پێویستی بەگۆڕینی بنەڕەتی هەیە خودی پەرلەمانە، بەجۆرێك لەناوەندێكی كێشە سازەوە بۆ ناوەندێكی چارەسەرلە كوردستان".

ئازاد جنیادنی دەشڵێت: "لەبەر چاو گرتنی كاردانەوەكانی ناوخۆ و دەرەوە پێیم وایە‌ رفراندۆمەكە دەبێت لەكاتی خۆێدا ئەنجام بدرێت‌و دووا نەخرێت‌و (مفاوەزاتی) جیابوونەوەو سەربەخۆ بوون چەند دەخایەنێت دوور، كورت، ئەمە بابەتێكی ترە دەكرێت لەگەڵ وڵاتانی دەوری دونیا وەكو ئەمەریكاو یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی تریش".

هـ ـ ح

بەپەلە