هەڵمەتێكی گەورە دەستپێدەكات
بارزانی لەفراوانبوونی دەنگە نەخێرەكان بۆ ریفراندۆم نیگەرانە

کوردستان

16/08/2017‌ 6344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی لەفراوانبوونی دەنگە نەخێرەكان لەسەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نیگەرانەو بەنیازە لەبەرانبەردا هەڵمەتێكی فراوان دەستپێبكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوە بەشارپرێس، مەسعود بارزانی لەچەند كۆبوونەوەیەك نیگەرانییەكانی خۆی لەفراوانبوونی دەنگە ناڕەزایی‌و نەخێرەكان نەشاردووەتەوەو باسی كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان بارزانی لەكۆبوونەوەكان، بەتایبەتی لەكۆبوونەوە ناوخۆییەكانی پارتی دیموكرات هۆشداریداوە لەفراوانبوونی دەنگە ناڕەزاییەكان، بەشێوەیەك رایگەیاندووە "كاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامی ریفراندۆمەكە دەبێت".

مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 7 حوزەیرانی رابردوو 25/9/2017یان دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە ئێستا دەنگێكی زۆر لەهەرێم هەیە بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لەو رۆژەدا.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە لەبەرانبەر دەنگە نەخێرو ناڕازییەكان، مەسعود بارزانی بەم نزیكانە، چ لەناوخۆی پارتی‌و چ لەسەر ئاستی ناوچەكانی هەرێم چەند كۆبوونەوەیەك دەكات، ئەوەش وەك هەڵمەتێكی فراوان بۆ بانگەشەی ریفراندۆم‌و بەرپەچدانەوەی ئەو دەنگانە.

جگە لەدەنگە ناڕەزاییەكان لەسەر ئاستی جیهانیش هەڵمەتێكی فراوان هەیە، كە هەڵمەتەكە دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێم راگەیاندووە، بەتایبەتی ئەمریكاو ئێران‌و توركیا، ئەمە جگە لەناڕەزایی حكومەتی عێراق لەسەر بەرێوەچوونی پرۆسەكە.

هـ ـ ح

بەپەلە