یەڵدرم جەخت لە "هەڵە"ی بڕیاری ریفراندۆمی هەرێم دەكاتەوە

کوردستان

06/09/2017‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بیناڵی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا جەختیشیكردەوە، كە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان "بڕیارێكی هەڵەیە".

بینالی یەڵدرم لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە "بڕیاری ریفراندۆم لەهەرێم هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، بەڵكو كێشەكان بەرەو زۆرترو ئاڵۆزتر دەبات، بۆیە بڕیارێكی هەڵەیە".

سەرۆك وەزیرانی توركیا راشیگەیاند، كە ئەوان "دژ"ی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانن‌و جەختیشیكردەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقە، نەك پارچەكردنی ئەو ناوچەیە.

  ئەم قسانەی یەڵدرم لەكاتێكدایە، كە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە پێشتریش رایگەیاندبوو "ئەوە بڕیارێكی هەڵەیە".

هـ ـ ح

بەپەلە