سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق بەسەردانێكی رانەگەیەراو دەچێتە توركیا

عیراق

23/09/2017‌ 1817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق بەسەردانێكی رانەگەیەراو دەچێتە توركیا، كە سەردانەكەی بە جوڵەیەكی سەربازی ناودەبرێت.

عوسمان غەنەیمی سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئەمڕۆ شەممە بەسەردانێكی رانەگەیەنراو سەردانی وڵاتی توریای كرد، كە ئامانجی سەردانەكەی بەفەرمی رانەگەیەنراوە.

عوسمان غەنەیمی لەسەردانەكەیدا بۆ توركیا لەگەڵ جەنراڵ خلوسی ئاكار، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا كۆدەبێتەوەو تاوتوێی چەند پرسێكی سەربازی دەكەن.

ئاژانسی دۆغانی توركی لەهەواڵێكی بەپەلەدا هەواڵی سەردانی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراقی بۆ توركیا بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاند "جوڵەیەكی سەربازییە پێش ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان".

سەردانەكە لەكاتێكدایە، رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، عێراق‌و توركیاش بەم پرۆسەیە ناڕازین‌و بەفەرمی دژایەتی خۆیان راگەیاندووەو داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن.

هـ ـ ح