به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح (كاكی)
شارەزا لە دۆسیەی ئێران
پوخته
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئێران هێنده له ڕووی ئابوورییه‌وه به‌هێز نییه كه بتوانێت به‌و شێوه به‌رچاوه په‌لبكێشێت له ناوچه‌كه به گشتی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، به‌ڵام له‌ڕێی په‌نا بردنه به‌ر ڕێكار گه‌لێكی هه‌مه چه‌شن و جیاوازی وه‌ك ناڕوونی، یاری پێكردن، په‌رت كردن، په‌رده پۆشكردن، به‌كارهێنان، دزه كردن، ترساندن، ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و دواجار دروست كردنی حاڵه‌تێك له ناڕوونی له‌سه‌ر نییته ڕاسته‌قینه‌كانی له‌لای ئه‌وی دی، توانیویه‌تی ئێران به به‌هێزی بهێڵێته‌وه له هه‌ر چوار لاوه بكشێت به ناوچه‌كه‌دا.
سه‌ره‌تا
سه‌ركرده ئێرانییه‌كان به ته‌واوی ئاڕاسته جیاوازه‌وكانیانه‌وه و سه‌رباری جیاوازی بیروبۆچونی سیاسیان، له كاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی، ده‌بنه خاوه‌نی دیدێكی هاوبه‌ش بۆ گرتنه به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیش بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كنی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه بگونجَنێت، ئه‌وه به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و توانای له به ئه‌نجامدانی كاره‌كان ئه‌ژمار ئه‌كرێت.
ئێران نه ئه‌و پاسه‌وانه هاوكاره‌یه كه به ته‌نها پشتیوانی له سته‌ملێكراوان ئه‌كات له جیهان ئه‌كات، نه ئه‌و ئه‌هریمه‌نه‌شه كه خۆی له ژێر په‌رده‌ی مه‌لادا حه‌شار دابێت. ئێران ده‌وڵه‌ته و دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوای نییه و به بێ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ك و هاوكاری و چه‌ك پێشكه‌ش ناكات. ئیرَان ده‌وڵه‌تێكه كه خاون دید و جیهان بینی خۆیه‌تی و هه‌ر به پێی ئه‌و دیده هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات و كار بۆ ستراتیجی خۆی ئه‌كات له ڕێگه‌ی به‌كار هێنانی هێزی نه‌رم (میدیا) و هێزی ڕه‌ق (به‌كار هێنانی ڕاسته‌وخۆی هێزی سوپای پاسداران) و بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه.
ستراتیجی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای بردنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه‌كانییه‌تی بۆ وڵاتانی دراوسێ تا له ناوخۆدا له ئاسایش‌دا بێت. له كه‌نداو به تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی ئێران ده‌یه‌وێت ڕۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت. له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌ت كردنه‌وه و بوونی ده‌ره‌كی له كه‌نداو و ناوچه‌كه داڕێژراوه.
هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئێران
1. تاكتیكی دابه‌ش كردنی ڕۆڵ: له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تاكتیكه‌وه ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆچونێك له‌سه‌ر خۆی دروست ئه‌كات كه گوایه له‌ناو ئێران‌دا دوو ڕه‌وت هه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازن. ئه‌م جۆره دابه‌شكردنه جۆرێك له شڵه‌ژان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه دروست ده‌كات:
أ. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی پارێزگار له ده‌سه‌ڵات دا بیـَت: هه‌میشه له ده‌ره‌وه ئومێدێك ده‌مێنێت به‌وه‌ی كه كه‌سێكی میان ڕه‌و بێته سه‌ر كار، ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه بیر له لێدانێكی سه‌ربازی له ئێران نه‌كرێته‌وه تا ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌چێت و هه‌موان له ئێران نه‌بنه پارێزگار و توند ڕه‌و و ڕیفۆرمخوازه‌كان لاواز نه‌بن.
ب. ئه‌گه‌ر ڕیفۆرمخوازێكی میان ڕه‌و له‌ده‌سڵات بێـت: لایه‌نی ده‌ره‌وه ئومێد وارانه زۆر له ئێران دێته پێشه‌وه بێ ئاگا له‌وه‌ی كه بڕیاری كۆتایی له لای ڕابه‌ری باڵایه.
ت. هه‌میشه ئومێدێك له‌لای لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌هێڵێرێته‌وه تا هیوای گه‌یشتنی به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت ته‌نها په‌رت كردنی بۆچوونی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانه تا كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست نه‌بێت و بواری به‌ده‌ست به‌ده‌ست هێنانی كاتی هه‌بێت بۆ كار كردن له سه‌ر پلانه‌كانی خۆی.
2. تاكتیكی دانوستانی كراوه : ئێران به به‌رده‌وامی داوای دانوستان ئه‌كات (به‌مه‌رجێك كه باڵاده‌ست تربێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه داوای دانوستانی لێئه‌كات). دانوستان به مانا باوه‌كه‌ی واته ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ تاوتوێكردنی پرسێك تا رێگی بكرێت له په‌ره‌سه‌ندنی. به‌ڵام له دیدی ئێرانه‌وه دانوستان ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به:
أ. به‌ده‌ست هێنانی كات و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئێران هه‌میشه ئاماده‌ی دانوستانه وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن مێژوویه‌كی شارستانی.
ب. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێكی به‌رامبه‌ر له كاتی هه‌ست كردنی ئێران به‌وه‌ی كه كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ری دروست بێت بۆ لێدانی.
3. تاكتیكی ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ر: ئێران له ڕووی توانای سه‌ربازییه‌وه - سه‌رباری پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له‌و بواره‌دا - هێشتا توانای به به‌راورد به‌هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌كه وجیهان له دواتره، هه‌ر بۆیه ئێران په‌نای بردۆته به‌ر ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ر نمونه ی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت، شه‌ڕی هه‌واڵگری، به‌كار هێنانی تیرۆر.
4. تاكتیكی شه‌ڕی نه‌رم: خزینه ناو نێوه‌نده‌كانی میدیا و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ڕای گشتی له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه نوس و توێژه‌ر و چالاك وان له بواری ڕاگه‌یاندندا.
5. بارزگانی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری: ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه سیاسه‌ت مه‌داره ئێرانیه‌كان توانیویانه به‌ده‌ستی بهێنن له بواری جڵه‌و كردنی كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی بواری سیاسه‌ت له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری به تایبه‌ت له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران و شه‌ڕی هه‌شت ساڵه وای كردووه كه ئێران بتوانێت ده‌ست به‌رداری ته‌نها پشت به‌ستن بێت به داهاتی نه‌وت و ته‌واوی تواناكانی به‌كار بهێنێت به تایبه‌ت له‌ڕوی مرۆیی، پێگه‌ی جوگرافی ناوازه و سه‌رچاوه‌ی داهاتی سروشتی بۆ قوتار بون له سزا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ست وه‌ردانی زیادتر له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه. سه‌رباری بونی به‌ر به‌سته‌كانی به‌رده‌م ئابوری ئێران به‌هۆی توند بونه‌وه‌ی سزاكان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كۆتایی ساڵی 2014 ه‌وه، هه‌وڵه‌كانی ئێران به‌رده‌وام بووه بۆ به‌هێز كردنی ئابورییه‌كه‌ی له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌وام و دامه‌زراندنی په‌یوندی پته‌و بۆ هاوكاری ئابوری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا. بێگومان هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌وه ئێران كاری كردوه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری ئێرانی و به‌كار هێنانی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان وه‌ك ئاینزای شیعه به ئامانجی به‌كار هێنانیان وه‌ك كارتی فشار.
ئێرانی دوای جه‌نگ
1. له دوای جه‌نگی ئێران و عێراق، كاربه‌ده‌ستان له ئێران كاریان كرد له‌سه‌ر هاوكاری كردن له پێناو به ده‌ست هێنانی ئامانجه ئابورییه‌كان بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌شت ساڵ جه‌نگ تێكی دابوو. هه‌ر بۆیه دروشمی ڕه‌فسه‌نجانی بریتی بوو له دروست كردنه‌وه كرانه‌وه به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا به ئامانجی ڕاكێشانی سه‌رمایه گوزاری ده‌ره‌كی. له‌سه‌رده‌می خاته‌میدا ئه‌م ڕه‌هه‌نده درێژه‌ی كێشا و زیاتر ته‌ركیز كرایه سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و په‌ره‌دان به بازرگانی . له سه‌رده‌می خاته‌می دا سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئیۆَران له‌وه در چوو كه ته‌نها زنجیره‌یه‌ك كاردانه‌وه بێت به‌رامبه‌ر به گوارایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته خاوه‌نی پلان بۆ داهاتوی خۆی.
2. له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی خاته‌میدا، ئێرانییه‌كان پیشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان. هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا نمونه‌ی كۆڵن پاول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ی ڕیتشارد ئه‌رمیتاج پێیان باش بوو كه وه‌ڵامێك ئه‌رێنی بدرێته‌وه به ئێًران، به‌ڵام تشینی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا و ڕامسفێڵد وه‌زیری به‌رگری ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان نه‌خوڵقان بۆ مشت‌ومڕ كردن له‌سه‌ر لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه، پاساوه‌كه‌شیان زۆر ساده بوو " ئێمه له‌گه‌ڵ خراپه نه قسه ئه‌كه‌ین و نه مشت‌ومڕ ئه‌كه‌ین، ئێمه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌توانین ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌وێت به بێ به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستی دهێنین به بێ ئه‌وه‌ی له خواسته‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه". دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی تاران بۆ دانوستان ڕه‌ت كرایه‌وه، ئێران بڕیاری دا كه:
أ. هاوكاری بێ سنور له‌گه‌ڵ سوریا و عێراق بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌مه‌ریكا به شكست خواردوویی له عێراق. (زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له سونه‌كان بوون).
ب. هاوكاری ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون له ئه‌فغانستان (زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ن له سونه‌كان بوون).
ت. جارێكی دی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه تاران زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزتر دروست ئه‌كات بۆ دانوستان كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
3. سه‌رده‌می ده‌ست به‌كار بوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی پارێزگاری نزیك له هێڵی ڕابه‌ری باڵا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چنینه‌وه‌ی به‌ری ده‌ست وه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق كه ئه‌كرێت وه‌ك سه‌رده‌می چه‌سپاندنی توانی ئێران له ناوچه‌كه ئه‌ژمار بكرێت. شایانی باسه كه ئێران هه‌م له عێراق و هه‌م له ئه‌فغانستان توانی زیانی زۆر به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت. له عێراق به شكس خوادرووه به جێی هێشت و له ئه‌فغانستانیش بۆ زیاتر له 15 ساڵه كه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی وه كارێكی ئه‌و تۆ بكات.
4. به‌هاتنه سه‌ركاری ڕۆحانی ڕیفۆرم خواز و میان ڕه‌و، ئێران توانی به ته‌واوه‌تی ئه‌گه‌ری به‌كار هێنانی هێز له دژی بڕه‌وێنێته‌وه و دانوستانه‌كانی دۆسێی ئه‌تۆمی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
داگیر كردنی عێراق ، خاڵی وه‌رچه‌رخان
عێراق ئه‌گه‌ر چی له‌ڕووی ڕوو به‌ر و دانیشتوانه‌وه له ئێران بچوكتره، به‌ڵام هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو توانیویه‌تی وه‌ك به‌ربه‌ستێك بێت له‌نێوان ئێران و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه. داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له 2003 ه‌وه، عێراقی له‌به‌ر به‌ستێكی سه‌خته‌وه كرده ده‌روازه‌یه‌ك بۆ په‌لكێشانی ئێران له ناوچه‌كه. به داگیر كردنی عێراق، ئه‌مه‌ریكا دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی له‌كۆڵ ئێران كرده‌وه، كاتێكیش كه به شكست خوادروویی له 2011 عێراق به‌جێهێشت، ئێران گونجاو ترین ووڵات بوو بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای خۆی له عێراق دروستی كرد (هه‌روه‌ها كاتێكیش كه ئه‌مه‌ریكا چووه ناو ئه‌فغانستانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی سوونه‌ی توند ڕه‌وی له‌سه‌ر كار لابرد كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تاڵیبان و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده بوو). هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا بوو كه ئێران توانی ته‌كنیكی دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت له ڕێگه‌ی عه‌بدول قه‌دیر خانی پاكستانی.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی
به‌شێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان پێیان وایه كه ئێران ئه‌و ده‌وڵه‌ته نمونه‌ییه یه كه پاڵپشتی پرسه چاره‌نوس سازه‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌كات له ڕێگه‌ی پشتیوانی كردنی له جوڵانه‌وه‌كانی به‌رگری له فه‌ڵه‌ستین، لوبنان، یه‌مه‌ن و سوریا و دژی هێزه داگیركارییه ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌بێته‌وه. چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی دیكه‌ش هه‌ن كه پێیان وایه ئێران ئه‌یه‌وێت ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی دا له ڕێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاینزای شیعه و به‌كار هێنانی میلیشییا كانیه‌وه له ته‌واوی ناوچه‌كه. به‌ر له شۆڕشی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه دامه‌زرابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له سه‌رده‌می شادا له كه‌مپی ڕۆژئاوا به سه‌ركردایه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له به‌رامبه‌ر كه‌مپی ڕۆژهه‌ڵات به سه‌ركردایه‌تی یه‌كیـَتی سۆڤێت. له كاتێكدا كه عێراق هاوسێی ئێران سه‌ر به كه‌مپی یه‌كێتی سۆڤێت بوو. ئێران له‌و كاته‌دا ئه‌ركی ئه‌وه بوو كه ڕێگری بكات له هه‌ژمونی یه‌كێتی سۆڤێت له ناوچه‌ی كه‌نداودا له كاتێكدا كه عێراق پشتیوانی لێ ئه‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و به‌شێكی زۆری وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان چووه‌نه خانه‌ی دژایه‌تی كردنی ئێرانه‌وه. كۆتایی هاتنی جه‌نگی هه‌ش ساڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت و كۆتایی جه‌نگی سارد نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران به‌ره‌و باش بوون بچێت. ململانێی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران له ململانێی بلۆكه‌كانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ ململانێی ئاینی و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به ڕابه‌رایه‌تی سعودییه كه‌وتنه ململانێ كردنی ئێران.
به داگیر كردنی عێراق له 2003، ئێران توانی له ڕێگه‌ی عێراق و سوریا بگاته سنوری فه‌ڵه‌ستین و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سعودییه‌ش په‌نای برده به‌ر دروست كردنی هاوپه‌یمانێتی ناوچه‌یی بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئێران. پێش داگیر كردنی عێراق و به‌هاری عه‌ره‌بی ، چوار وڵاتی عه‌ره‌بی خاوه‌ن پێگه‌و قورسایی سیاسی خۆیان بوون كه بریتی بوون له میسڕ، سوریا، عێراق و سعودییه. داگیر كردنی عێراق له ساڵی 2003 و به‌هاری عه‌ره‌بی له 2010 وڵات گه‌لێكی وه‌ك میسڕ و سوریا و عێراقی له گه‌مه‌ی هێز كرده ده‌ره‌وه و كاریگه‌ری جارانیانی نه‌هێشت. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بدا ڕوویان دا له لایه‌ك بووه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و له لایه‌كیش ململانێی له‌نێوان سعودییه و ئێرانی توند تر كرده‌وه. كۆماری ئیسلامی ئێران له دوای دروست بوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراق دوای داگیر كردنی و دیارده‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی، توانی دێمێنی هه‌ژمونی خۆی په‌ره‌پێدات و به‌ره‌و دوو ناوچه‌ی زۆر گرنگی ستراتیجی په‌ل بهاوێژێت، یه‌كه‌م سوریا كه بونێكی به‌رچاوی په‌یدا كرد و نزیك تر بۆوه له ئیسڕائیل و دووه‌م له ڕێگه‌ی حوسییه‌كانه‌وه چووه یه‌مه‌ن و بوو به دراوسێی سعودییه.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا
پرسی جڵه‌و كردنی ئێران ، هه‌میشه یه‌كێك بووه له پرسه گرنگه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی سی ساڵی ڕابوردوودا، ئێران هه‌میشه ئاڵنگاریییه‌ك بووه بۆ ئه‌و ئه‌و جۆره ئاسایشه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ویستوویه‌تی پیاده‌ی بكات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. زۆرێك له شرۆڤه‌كارانیش پێیان وایه كه گرفتی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه هێنده په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لایه‌نگری ئیسڕائیلن و ڕێگه ناده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ره‌و باشتر بوون بچێت. ئۆباما به پێچه‌وانه‌ی جۆرج بۆشی كوڕ، پێی وابوو كه باشترین شێوه بۆ جڵه‌و كردنی توانای ئێران له ناوچه‌كه به‌شداری پێكردنییه‌تی له قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه نه‌وه‌ك ئابڵوقه خستنه سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كردن لێی. له‌دوای ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕۆڵی ئێران له ڕوو به‌ڕووو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێك خراوه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له‌ناوچه‌كه ده‌ركه‌وت. له‌مه‌ڕ تیرۆریزمیش، كاری له پێشترینی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا بریتیه له پاراستنی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ڕووو به ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی به هاوكاری ڕوسیا به‌تایبه‌ت له سوریا. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه هاوپه‌یمانی ئێران، ڕوسیا، عێراق و سوریایه كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له لاواز كردنی تیرۆریزمی داعش و ئه‌لقاعیده.
ترامپ ئه‌ڵێت كه "هیچ بژارده‌یه‌ك له‌سه‌ر مێز هه‌ڵنه‌گیراوه"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌گه‌ری هێرش كردنه سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه . به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ترامپ ڕوو به ڕووی دوو گرفتی سه‌ره‌كی ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌تا چۆنییه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و دووه‌م چۆنییه‌تی باوه‌ڕ پێهێنانی ته‌واوی هێزه جیهانییه‌كان به‌و كاره به‌و پێیه‌ی كه ئێستا ئێران سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه وه‌ك لایه‌نگری تیرۆر ناوزه‌ند ئه‌كرێت له لایه‌ن ترامپه‌وه، به‌ڵام له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌شدایه كه شه‌ڕی تیرۆری ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌كات له عێراق و سیوریا شان به شانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .
ده‌ره‌نجام
1. سیاسه‌تی ناوچه‌یی ئێران له سه‌رده‌می شاوه تا وه‌كو ئێستا به‌وه‌دا ناسراوه‌ته‌وه كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا ڕۆلێكی تایبه‌ت و پێشه‌نگی هه‌بێت له ناوچه‌كه به تایبه‌ت كه‌نداو. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه هه‌میشه له حاڵه‌تی به‌ركه‌وتندا بێت له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا.
2. كاتێك به‌ر له 14 ساڵ ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیر كرد بۆ ڕوخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، 4500 سه‌ربازی كرده قوربانی و زیاتر له تریلیۆنێك دۆلاری خه‌رج كرد، كه‌س پێی وانه بوو كه ئه‌مه‌ریكا به‌م كاره‌ی گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت ئه‌خاته به‌رده‌ست ئێران بۆ بوون به زل هێز له ناوچه‌كه‌دا.
3. له ئێستادا ئه‌مه‌ریكای ترامپ هه‌مان خه‌زمه‌ت به ئێران ئه‌كات به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی دیكه، ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی ڕه‌وانه كردووه بۆ عێراق تا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری ئێران بكات له ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ ده‌ركردنی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق.
4. یه‌كێك له پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، په‌لكێش كردنی ئێران بوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كانی سوریا‌و عێراق.
5. ئێران هه‌میشه ده‌وڵه‌تێكی گرنگ و به‌هێز بووه له ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیر نه‌كردایه، نه‌ی ده‌توانی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی به ده‌ستی بهێنێت.
ئەم بابەتە پێشتر، وەک توێژینەوە لە گۆڤاری جۆرناڵ بلاوکراوەتەوە.