لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کارتی بانکیی بە تایبەت بانکی "ئێف ئای بی" لەلایەن ھاوڵاتیانی ھەرێمەوە دروستدەکرێت بە بێ ئەوەی ھیچ کاریان پێی ھەبێت... ئەم کارتانە بەکار دێن لە مامەڵەیەکی نا "یاسایی و نا شەرعیدا" بە جۆرێک خاوەنەکەی کارتەکەی دەدات بە کرێی مانگانە بە کەسێک لە وڵاتێکی عەرەبی یان ئەوروپی و ئەویش مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دۆلاری پێوە دەکات بە نرخی بانکی ناوەندی و نرخی بازاڕ و لەو نێوەندەدا قازانجێکی زۆر دەکات و بەشێک لە قازانجەکەشی وەک کرێ دەداتە خاوەنی کارتەکە.