شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و نرخانهى له‌بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراوه‌وه ئاشكراكراوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ بەهای (100) دۆلار ئەمریکی بەرامبەره به146 هه‌زارو 750 دینار، ڕاوێژكارێكى سودانیش زانیاریى گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
فادی ئەلشەمەری ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشبینیدەکات بەهای دۆلاری ئەمریکی زیاتر ڕوو لەدابەزین بکات بەرامبەر به‌دیناری عێراقی.
ئەلشەمەری لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتى:"نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت، بەگوێرەی خواست‌و خستنەڕوی بازاڕ".
ئه‌وه‌شى وت:"70%ی بازرگانانی عێراق مامەڵە لەگەڵ پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکاندا دەکەن، لەکاتێکدا بەراورد بەپێشتر ڕێژەکەی 10% بەرزبوەتەوە، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانى دابه‌زینى زیاترى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بن".