لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم د. لەتیف ڕەشید چی بە تەیف سامی وت؟

کوردستان

28/03/2024‌ 5458 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەمیانی کۆبوونەوەی د. لەتیف ڕەشید سەرۆك کۆماری عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، سەرۆك کۆماری عێراق داوای لە تەیف سامی کردووە، بە زوویی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆك کۆمار و وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەدراوە، سەرۆك کۆمار داوایکردووە بە زوویی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

هاوکات د. لەتیف ڕەشید باسی لەوەشکردووە، پەلە بکرێت لە ناردنی موچەی وەزارەتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە دواکەوتنی موچەکانیان کاریگەریی لەسەر دۆخی ژیان و گوزەرانیان هەیە.