لیستی مووچە راگەیەندرا و بەشێکی مووچەخۆرانی تێدا نییە

کوردستان

28/03/2024‌ 1051 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزارەتی داریی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شووباتی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە ڕێککەوتی (30ـی ئاداری 2024) دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

لەلیستەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانی تێدا دانەنراوە.

بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی چاوەڕێی ناردنی پارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانە کە تا ئێستا نەیناردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە مانگەکانی ڕابردوو حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی مووچەی پڕدەکردەوە، بەڵام بۆ مانگی شوبات چاوەڕێی بەغدا دەکات.

 بەپێی داتاکانی میدیای گۆڕان حکومەت داهاتی پێنج مانگی ناوخۆی هەبووە و بەوەش پارەی مووچە و نیوێکی بۆ ماوەتەوە.

وەزارەتی دارایی بەهۆی نەگەیشتنی تەواوی مووچە زیاتر لە دوو هەفتە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی دواخست، بەڵام لەگەڵ نەهاتنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکان، هاوکات فراوانبوونی بایکۆت ناچاربوو ئەمڕۆ لیستی مووچەی بەشێکی مووچەخۆران بڵاوبکاتەوە.