شارپرێس:
لەم ڕاپۆرتە شیکارییەدا وردەکاری پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی یەپەگە بخوێنەرەوە.
په‌یوه‌ندی یه ته‌له‌فونی یه‌كه‌ی "ترامپ و ئه‌ردۆغان"له‌هه‌ینی ڕابردوودا جارێكی‌تر باس و خواسی ڕاگرتنی هاوكاری یه سه‌ربازی یه‌كانی ئه‌مریكای بۆ شۆڕشی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان له‌میدیاكاندا كرده ڕۆژه‌ڤێكی گه‌رم له‌نێوان "به‌رده‌وامیدان به هاوكاری یه‌كان و ڕاگرتنی", ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی "چاوش ئۆغلۆ"وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند له‌كاتی په‌یوه‌ندی یه ته‌له‌فونی یه‌كه‌دا ئاماده‌بوه و به‌گوێی خۆی له‌زاری "سه‌رۆكی ئه‌مریكا"وه بیستوی یه‌تی كه نیگه‌رانه له‌و هاوكاری یانه و به‌ڵێنی ڕاگرتنی هاوكاری یه سه‌ربازی یه‌كانی بۆ "په‌یه‌ده" به"ئه‌ردۆغان" داوه له نزیكترین كاتدا, به‌ڵام دوای 24كاتژمێر ئه‌مریكی یه‌كان سه‌رسامی خۆیان بۆ لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا له‌سه‌ر وتووێژه ته‌له‌فونی یه‌كه نیشاندا و ڕایانگه‌یاند كۆشكی سپی و سه‌رۆك"ترامپ" بێ به‌ری یه له‌و قسانه و دووپاتیانكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاری یه سه‌ربازی یه‌كانیان بۆ هاوپه‌یمانه‌كانیان له سوریا له‌نێوانیشیاندا كورده‌كان, ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها" گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له‌هاوكاری یه‌كانیان".
لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته باشوری كوردستانی دابه‌شی سه‌ر دووبه‌ره‌كرد به‌شێك پێیان وابو له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش له‌سوریا ئیدی ئه‌مریكا كاری به‌كورد نه‌ماوه و ده‌ست به‌رداری ده‌بێت, به‌شێكیتریش بۆچونێكی جیاوازتریان هه‌بوو كه ئه‌مریكا هه‌میشه كاری به كوردانی ڕۆژئاوایه و هیچ كاتێك ده‌ست به‌رداریان نابێت.
پێش هه‌رشتێك ده‌بێت بزانین ئه‌مریكیه‌كان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه "ئابوری و سیاسی"یه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوای كوردستان, ئه‌وان باش له‌وه‌گه‌یشتون ئه‌و هێزه‌ی كه له ڕۆژئاوای كوردستان له‌شه‌ڕڤان دروست بوه به‌بێ هاوكاری سه‌ربازی هیچ لایه‌نێك و ته‌نها "به‌چه‌كه سوكه‌كانی" به‌رده‌ستیان به‌ره‌نگاری سه‌رسه‌ختترین هێزی پڕچه‌كی توندڕه‌وی جیهانی بونه‌وه له‌كوبانیدا و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتن, ئیدی لێره‌وه ده‌رگای هاوكاری یه سه‌ربازی یه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وهێزه كرایه‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌مێژبو ئه‌مریكی یه‌كان به‌دوای جۆره هێزێكی كوردیدا وێڵ بون له‌م چه‌شنه كوردێك ئه‌م سفه‌تانه‌ی تێدابێت, وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڵه به‌دوای كوردێكدا وابه‌سته‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌بێت به‌تایبه‌ت "ئیران. توركیا", وێڵه به‌دوای كوردێكدا ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و بتوانێت پارێزگاری له‌خۆی بكات, كوردێكی ده‌وێت به‌كرده‌وه كار بۆ هێنانه‌دی دیموكراسی مافه‌كانی مرۆڤ بكات, كوردێكی ناسیۆنالیستی ناوێت به‌ڵكو كوردێكی ده‌وێت له ناوچه فره نه‌ته‌وه‌كاندا ڕێگه‌بدات هه‌ركه‌سه و به‌ڕه‌نگی خۆی بژی, كوردێكی ده‌وێت كه توانای هاوسه‌نگی ڕاگرتنی هه‌بێت له هاوپه‌یمانێتی و په‌یوه‌ندی یه دبلۆماسیه‌كاندا, كوردێكی ده‌وێت جێگه‌ی متمانه‌بێت, كوردێكی ده‌وێت ڕێز له ژنان بنێت و هاوشانی پیاوان یه‌كسان بن له ماف و ئه‌ركدا, كوردێكی ده‌وێت دووربێت له‌ده‌مارگیری ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و خێڵه‌كی هتد.., ئه‌م جۆره كورده‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان دۆزی یه‌وه, سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه واده‌خوازێت ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانێتی نه‌بێت له‌گه‌ڵ كورد و له‌داهاتودا پێویستی به‌و كورده‌یه له‌ڕووی سیاسی یه‌وه هاوكاری بێت, وه‌ك چۆن له شه‌ڕی كۆبانی یه‌وه تائێستا پشتیوانی سه‌ربازی لێكردوه.
سلێمان عەلی نوێنه‌ری په‌یه‌ده له‌باشوری كوردستان بە شارپرێسی ڕاگه‌یاند "ئه‌ردۆغان له‌كۆبونه‌وه‌ی "سوچی"به‌ته‌مای پاڵپشتی ڕوسیابو له‌هێرشكردنه سه‌ر "عفرین" كاتێك ئه‌مه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا و گه‌ڕایه‌وه توركیا لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ی بۆ پارت و حكومه‌ت و دۆسته‌كانیدا و ئه‌و پرسه‌ی زه‌قكرده‌وه له‌كاتێكدا ئه‌مریكا به‌هیچ جۆرێك شتی وای نه‌وتوه و له‌هه‌مان ڕۆژیش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له ڕۆژئاوا زیادكردوه"ز
سلێمان عەلی ئاماژەی بەوەشدا "ئێستا توركیا به‌چڕی كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات په‌یه‌ده ئاوت بكات له كۆبونه‌وه‌ی "سوشی" كه‌بڕیاره له‌داهاتوی یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام بدرێت, وتیشی ئێمه ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ "ئه‌مریكا و ڕوسیا" هه‌یه و به‌ڵێنمان لێوه‌رگرتون كه له‌كۆبونه‌وه‌كه به‌ژداربین ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دوابخرێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت, له‌به‌رنیگه‌رانی یه‌كانی "توركیا. ئیران", له‌سه‌ر به‌ژداریكردنی ئێمه".
نوێنه‌ری په‌یه‌ده ئەوەشی وت " ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه هه‌بونی خۆمانه و ده‌توانین بێ هاوكاری هه‌ر كه‌س و وڵاتێك له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین وه‌ك چۆن له‌ڕابردوو ئه‌مه‌مان سه‌لماندوه, به‌ڵام ده‌رگاشمان كراوه‌یه هه‌ركه‌س هه‌بونی ئێمه قبوڵ بكات ئه‌وا ئێمه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین به حكومه‌تی سوریاشه‌وه, هه‌رچه‌نده نه‌یشارده‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بكه‌ونه شه‌ڕێكی كورتخایه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حه‌ره‌كه‌ته‌مان تا پاشه‌كشه له‌ئامانجه‌كانمان بكه‌ین, دواجار وتی هیچ هێزێك ناتوانێت ستۆپ به‌ئێمه‌بكات چونكه ئیراده‌ی ئێمه ئیراده‌ی گه‌لێكی به‌هێزه".
هاوکات یاسین عەلی چاودێری سیاسی بە شارپرێسی وت "ئه‌مریكا ناتوانێت كاریگه‌ری ئه‌و سوپایه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان له‌شه‌ڕڤان دروست بوه له‌به‌رچاونه‌گرێت, له‌داهاتوشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاری یه سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی بۆ په‌یه‌ده, به‌ڵام تاكتیكیه‌ن بۆ ده‌رهێنانی توركیا له‌هاوپه‌یمانی "ڕوسی. ئیرانی"ده‌گونجێت گه‌مه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ توركیا بكات".
ئه‌و چاودێره سیاسیه له‌به‌شێكیتری لێدوانه‌كه‌یدا ئەوەشی وت "ئەگەر سوپای سوریای دیموكرات نه‌بوایه ده‌بو ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌سوریا زیاد بكردایه بۆ سه‌روی 70هه‌زار, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆی, ئێستاش ئه‌مریكا ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده لانی كه‌م هاوپه‌یمانێتی یه‌كی ستراتیژی 50ساڵی مۆربكه‌ن یان به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستی گروپه سونه مه‌زهه‌به توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه".
به‌ڕای به‌شێك له‌چاودێرانی سیاسی له‌ئێستادا كۆتایی به داگیركاری داعش له‌سوریا هاتوه ئیدی پێویسته ئه‌مریكا له‌ڕوی سیاسی و ئابوری و دبلۆماسی یه‌وه هاوكاری ڕۆژئاوای كوردستان بكات, نه‌ك ته‌نها له‌ڕوی سه‌ربازی یه‌وه, په‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌وه "فاتیح ئاڵتایلی" ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی توركیا ده‌ڵێت" ئه‌مریكانه‌یوتوه ئیتر چه‌ك ناده‌ین به یه‌په‌گه, به‌ڵكو وتویه‌تی له‌داهاتودا به‌هه‌ستیاری یه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌سوریا كه‌مه‌به‌ست لێی"په‌یه‌ده"یه ده‌جوڵێینه‌وه", ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه توركه به ئاژانسی هه‌واڵی "سپۆتینگ"ی وتوه له‌دوای قسه‌كانی ئه‌ردۆغانه‌وه په‌یوه‌ندیم به به‌شێك له ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی ئه‌مریكاوه كردوه, هه‌مویان ڕه‌تیانكرده‌وه كه ئه‌مریكا شتی وایوتبێت, وتیشی تائێستا به‌رپرسانی توركیا زۆرجار قسه‌یان له‌و باره‌وه‌كردوه هیچی وه‌ڕاست نه‌گه‌ڕاوه ئیتر چۆن بڕوابكه‌م, هه‌رله‌م باره‌وه گۆڤاری واشنگتۆن دووپارتی كرده‌وه كۆشكی سپی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاری یه‌كانی بۆ په‌یه‌ده و نوسویه‌تی "ترامپ" ته‌نها وتویه‌تی گۆڕانكاری ده‌كه‌م له‌هاوكاری یه‌كان نه‌ك ڕاگرتنی, گۆڤاره‌كه به‌رده‌وام بوه و ده‌ڵێت به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌ئاست لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیادا سه‌ریان سوڕماوه.
له‌لایه‌كیتره‌وه په‌یه‌ده له‌یه‌ك كاتدا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ "ڕوسیا. ئه‌مریكا. سعودی یه)هه‌یه و توانیویه‌تی ئه‌و هاوسه‌نگی یه بپارێزێت له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا و له‌سه‌ر هه‌موو پرسه جیاوازه‌كانیش قسه‌ی جدی هه‌بوه, به‌بۆچونی من شۆڕشی ڕۆژئاوا هه‌تاده‌چێت له سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بێته‌وه.
ڕاپۆرتی شیكاری: ئارام هادی
هـ ـ ر