شارپرێس:
خۆپیشاندان و
ناڕەزایەتییەکانی ئێران لەگەڵ بەرپەرچدانەوە توندەکانی حکومەتی ئێران هەر
بەردەوامە و فراوانتر بون.
ئەمڕۆ دوشەممە
یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی ٢٠١٨ بووە پێنجەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شارە
گەورەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تادێت خۆپیشاندانەکانیش فراوانتر دەبن و
ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیش بەرزتر دەبنەوە.
گرتە
ڤیدیۆکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان پڕ کردووە و
خۆپیشاندەرانیش بەبەردەوامی دروشم دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیران و دژی عەلی
خامەنیی ریبەری شۆڕشی ئینقلابی ئێران و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران
دەڵینەوە.
لە گرتە
ڤیدیۆکانیش دەردەکەوێت کە هێزە ئەمنییەکانی ئیران بە توندی دژی خۆپیشاندانەکان
دەبنەوە و هێرشیان دەکەنە سەر.
خۆپیشاندان لە تارانی پایتەخت
خۆپیشاندان لە شاری ئەهواز
خۆپیشاندان لە شاری سنە
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شارە گەورەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی سیستەمی حوکم و گەندەڵی و برسیەتی دەستیپێکردووە و تا ئێستاش نزیکەی ١٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ١٠ خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون و زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەریش بریندار بون و هەروەها سەدان خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون و جێگای ئامەژەپێکردنیشە لەسەجەم شارەکان خۆپیشاندەرن دروشمی "مەرگ بۆ خومەینی" ڕێبەری باڵای ئینقلاب و "مەرگ بۆ رۆحانی" سەرۆکی وڵاتەکە و "بروخێ حکومەتی دز" و "پۆلیسی دز بگرە خەڵکی مەگرە" و "واز لە سوریا بێنەوە و گەلانی ئێران بژییەنە" دەڵێنەوە.
هـ ـ ر