توێژینەوەیەك هۆشداری لەبارەی خواردن‌و خواردنەوە ترشەكان دەدات

هەمەڕەنگ

25/02/2018‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی هۆشداری لەبارەی خواردن‌و خواردنەوە ترشەمەنەییەكان دەدات، وەكو چا بەتامی میوەو ئاوی تامدار و خواردنەوە خۆشكراوەكان‌و مەی، كە هۆكارن بۆ داخورانی ددانەكان.

توێژەرانی بەریتانی لەزانكۆی كینجز كۆلیدج لەندەن هۆشدارییاندا، كە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانانە لەنێوان ژەمەكان‌و هێشتنەوەیان لەنێو دەمدا پێش قوتدانییان، مەترسییەكانی داخورانی ددان زیاتر دەكات.

توێژەران ئەوەشیان سەلماندووە، كە ئەو كەسانەی خواردنەوەكانی وەكو ئاوێك، كە پارچە لیمۆیەكی تێكراوە، یان چای گەرم بەتامی میوە دووجار لەرۆژێكدا ١١ جار مەترسی داخورانی تیژ، یان مام ناوەندییان لەسەرە بە بەراورد لەگەڵ كەسانی دیكە.

داخورانی ددان بریتییە لە لەدەستدانی قۆناغ بەقۆناغی ئەو ماددە رەقەی لەنێویەتی، بەهۆی ئەو كردە كیمیاییانە، كە چالاكی بەكتیرییان تێدا نییە.

هەروەها هۆكاری دیكە هەن، كە مەترسییەكانی داخورانی ددان زیاتر دەكەن لەنێویاندا سیستەمی خۆراكی‌و هەڵبژاردنەكانی شێوازی ژیان‌و ژینگەو هەندێك دەرمانی پزیشكی.

لەتوێژینەوەكەدا پشكنین، لەسیستەمە خۆراكییەكانی 300 كەس ئەنجام دراوە لەوانەی، كە بەدەست داخورانی زۆری ددانەوە ناڵاندوویانەو گەیشتوون بەو راستییە، كە كێشەكە لەگەڵ زیادبوونی خواردنەوەی خواردنەوە ترشەمەنییەكان گەورەتر دەبێت.

هـ ـ ح