شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەى تۆتنهام بە گۆڵێکی
بێ بەرامبەر لە کریستاڵ پالاسی بردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە درێژەی ڕوبەڕوبونەوەکانی هەفتەى
28ی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەى تۆتنهام لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى
کریستاڵ پاڵاس بوەوە.
تۆتنهام بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی
بەدەستهێناو تاکە گۆڵەکەش لەلایەن هاری کەینەوە تۆمارکرا.
بەو تاکە گۆڵە یانەى تۆتنهام توانی کۆی خاڵەکانی بۆ 55
خاڵ بەرزبکاتەوەو سەرکەوت بۆ پلەى چوارەمی ریزبەندی.
هـ ـ ر