نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم ناجێگیرە

کوردستان

16/04/2018‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزار دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 148 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 169 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 23 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 31 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح