تاران بەغدای لەدەستداوە
بەرپرسێكی ئێرانی داوای دەستوەردانی وڵاتەكەی لەعێراق دەكات

عیراق

16/04/2018‌ 1417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی ئێرانی داوای دەستوەردانی وڵاتەكەی لەعێراق دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تاران بەغدای لەدەستداوە.

رەزا ئەمیدوار تجریشی، سەرۆكی دامەزراوەی بازرگانی‌و پشەسازی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بارزانی عێراقی لەدەستداوە، ئەوەش لەبەرژەوەندی سعودییە دەشكتەوە.

رەزا ئەمیدوار تجریشی، راشیگەیاند "بەرپرساانی عێراقی رێگری دەكەن لەبازرگانی نێوان تاران ‌و بەغدا، بۆیە ئەو پرسە پێویستی بەدەستوەردانی سیاسی ئێران هەیە".

ئەو بەرپرسەی ئێران هۆشداریداوە بەوەی، ئەگەر تاران دەستوەردان نەكات، ئەو هەڵوێستانەی عێراق لەزیانی ئێران دەشكێتەوەو دەچێتە خزمەتی سعودییە.

تجریشی باسی لەوەش كردووە رێككەوتنی سەبازی نێوان عێراق‌و ئێران چەندێك گرنگە، رێككەوتنی بازرگانیش ئەوەندە گرنگە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عێراق بەم دوایانە پەیوەندی باشی لەگەڵ سعودییە لەرووی بازرگانییەوە بۆ دروست بووە، كە ئێران بەوە ناڕازییە.

هـ ـ ح