نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نزمدەبێتەوە

کوردستان

17/04/2018‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 900 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 900 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی نزمبووەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 149 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 170 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 23 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 31 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح