دەستبەرداری موڵك‌و ماڵەكان بووە
نووسراوی فەرمی ئیداری گشتی یەكێتی لەبارەی موڵك‌و ماڵەكانی بەرهەم ساڵح بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

21/04/2018‌ 11570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسراوی فەرمی ئیداری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی موڵك‌و ماڵەكانی بەرهەم ساڵح بڵاوكرایەوە، كە بەپێی خاڵێكی نووسراوەكە، ناوبراو دەستبەرداری موڵك‌و ماڵەكانی یەكێتی بووە.

نووسراوەكە بەرواری 18ی ئەم مانگەی لەسەرەو دلێر سەید مەجید، بەرپرسی ئیداری گشتی یەكێتی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی حیزبەكەی كردووە، كە تایبەتە بەموڵك‌و ماڵەكانی یەكێتی لای بەرهەم ساڵح.

بەپێی خاڵێكی نووسراوەكە، بەرهەم ساڵح لەو كاتەی دەستبەرداربوونی خۆی لەیەكێتی راگەیاندووە، تەواوی ئەو موڵك‌و ماڵەی لای بووە گەڕاندووەتەوە بۆ ئیدارەی گشتی حیزبەكەی پێشووی.

هەر بەپێی خاڵێكی تری نووسراوەكە، بەرهەم ساڵح تەنیا خانووەكەی هەولێری نەگەڕاندووەتەوە بۆ یەكێتی، ئەوەش بەرێككەوتنی هەردوولاو بۆ ماوەی ساڵێك تێدا بەكرێ دەمێنێتەوە.

بەرهەم ساڵح ساڵی رابردوو دەستی بەپۆستی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی‌و حیزبەكە كێشایەوەو هاوپەیمانییەكی نوێی بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری پێكهێنا.

هـ ـ ح