ڤاڵڤێردی تۆپەكە دەخاتە گۆڕەپانی ئێنێستا

وەرزش

22/04/2018‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر بڕیاری وازهێنانی ئەندرێس ئێنێستای یاریزانی یانەكەی كرد.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بڕیاری كۆتایی لای ئەندرێس ئێنێستایە، بۆیە من نامەوێت لەو بارە هیچ قسەیەك بكەن.

راهێنەرەكەی یانەی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، ئەو كەسەی لەو بارەوە بڕیار دەدات ئێنێستایەو دەبێت هەموومان چاوەڕێ‌ بكەین، بزانین یاریزانەكە خۆی چ بڕیارێك دەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەندێس ئێنێستا بڕیاری خۆی لەبارەی مانەوە یان رۆشتن لەوەرزی داهاتوو لەیانە كەتەلۆنییەكە بدات.

هـ ـ ح