هەوڵی كودەتا.. زانیاری لەبارەی تەقەكردن لەناو كۆشكەكەی شا سەلمان

جیهان

22/04/2018‌ 6390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەوی رابردوو لەناو كۆشكی شا سەلمان پاشای سعودییە دەنگی تەقە بیراوەو ئەو پرسەش ئەمڕۆ بووەتە رۆژەڤی میدیا جیهانییەكان.

بەپێی سەرچاوەكان، دەنگی تەقەكردنەكە دەنگی چەكی سووكی وەك كڵاشینكۆف‌و دەمانچە بووە، كە بۆ ماوەیەك بەردەوامی هەبووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، هەرچەندە هیچ لایەنێكی فەرمی سعودییە، زانیاری لەو بارەوە نەداوە، بەڵام دەنگۆكان وان، كێشەی ناوخۆیی ناو بنەماڵەی پاشای سعودییە بووبێت.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە دەنگۆی ئەوە هەیە، تەقەكردنەكە هەوڵێكی كودەتایی ناوخۆیی ناو بنەماڵەی پاشایی سعودییە بووبێت، هەروەها دەنگۆیەكی تریش هەیە، كە هێرشی چەكداری رێكخراوی قاعیدە بووبێت، بۆ سەر كۆشكی پاشایی سعودییە.

بەشێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە لەوكاتەی دەنگی تەقە بیسراوە، شا سەلمان لەناو كۆشكی پاشایی بووە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبنەماڵەی پاشایی سعودییە ئەوەی رەتكردووەتەوەو رایگەیاندووە، شا سەلمان لەناو كۆشكەكەی نەبووە.

هـ ـ ح