نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

03/05/2018‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 23 سەنت بەرێژەی یەك لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 73.36 دۆلار مامەڵەی پێوەوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 68 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لەدابەزین كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونەوەی نائارامی لەبازاڕی نەوت، نرخەكەی جارێكی تر رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هـ ـ ح