ڤیدیۆ.. پوتین ئۆتۆمبیلە مێرسیدسەكەی دەگۆڕێت بەلیمۆزین

هەمەڕەنگ

08/05/2018‌ 1954 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادمێر پوتینی سەرۆكی روسیا، بۆ وەرگرتنەوەی خولێكی نوێی سەرۆكایەتی روسیا لەبەردەم كۆشكی سەرۆكایەتی كرملن دەركەوت.

لەدەركەوتنەكەی ڤلادیمێر پوتین ئۆتۆمبیلە كۆنەكەی، كە لەجۆری مێرسیدس بوو، گۆڕیبوو، بۆ ئۆتۆمبیلێكی نوێ‌، لەجۆری لیمۆزین.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكە بە "كۆرتیج" ناسراوەو ئۆتۆمبیلێكی رەنگە رەشە، كە ئۆتۆمبیلێكی پێشكەوتوو جوانە.

ئۆتۆمبیلەكە لەچوارچێوەی پرۆژەیەك دروستكراوە، كە پرۆژەی "كۆرتیج"ەو ئۆتۆمبیلەكانی لیمۆزین و سیدان و مینی فان بۆ بەرپرسانی وڵاتان دروستدەكات.

هـ ـ ح