چارەنووسی هەڵبژاردن یەكلادەكەنەوە
دەنگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بەشی 8 كورسی پەرلەمانی عێراقە

عیراق

10/05/2018‌ 3312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتی شیكاری: محەمەد رەئوف
هێزە ئەمنیەكانی هەرێم لە ( پێشمەرگەو پۆلیس و ئاساییش و هێزەكانی ناوخۆ ) بەسەر حیزبەكاندا دابەش بوون بەتایبەتیش یەكێتی و پارتی، بەهەمان شێوە دەنگەكانیان بەسەر لیستە جیاوازەكاندا دابەش بوون و كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان درووست دەكەن. 

بەو پێیەی هێزە ئەمنیەكان ژماریەكی زۆری دەنگدەران دەنگی دەنگدەران پێكدەهێنن و بەهۆی قشاریشەوە زۆرینەیان بەشداری هەڵبژاردن دەكەن بەبەراورد بە دەنگدانی گشتی، بەو پێیەی رێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2013ی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی 97% و لە هەولێر 94% و لە دهۆك 92% بووە.

 بەو پێیەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە بواری ئەمنی و سەربازیدان لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە( 414 هەزارو 746 ) كەسن ( لە دەنگدەری تایبەت و گشتیدا) بەو پێیەی لە كۆی( 1 ملیۆن و 249 هەزارو 481 ) موچەخۆرە ( 281 هەزارو 311) فەرمانبەری سەربازیە بەرێژەی ( 40%) و لە كۆی ( 246 هەزارو 736 ) خانەنشین لە كوردستان، ( 133 هەزارو 435) خانەنشینی لەبواری سەربازیدایە بەرێژەی ( 54%). 

كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە هێزە ئەمنیەكاندان ( 414 هەزارو 746 ) دەنگدەرە كە بەشی زیاتر لە ( 8 ) پەرلەمانی عێراقە بەو پێیەی بەهای كورسی لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كەمتر بووە لە 50 هەزار دەنگ، بەهای كورسیەك لە پارێزگای هەولێر ( 49.632 ) دەنگ بووە لە پارێزگای سلێمانی ( 49.623 ) دەنگ و لە پارێزگای دهۆك ( 44.586 ) دەنگ بووە.

بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2013 وەزارەتی پێشمەرگە ( 118 هەزارو 642 ) پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەڵام لەراستیدا بەهۆی كەمئەندامانی سەنگەرو پێشمەرگەی دێرین و خانەنشینانەوە زیاتر لە ( 400 هەزار ) كەس لە وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرێت، سەبارەت بە وەزارەتی ناوخۆش كە بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2013 وەزارەتی ناوخۆ ( 121 هەزار و 841 ) كەسە و دەزگای ئاساییش ( 31 هەزارو 421 ) كەسەو ئەنجومەنی ئاساییش ( 6 هەزارو 476 ) كەسە، بەڵام لە دەنگدانی تایبەتدا بەوتەی سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم 210 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیەو پێش هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوە دەچێت. 

دەنگی لیستەكان لە ناو هێزە ئەمنیەكاندا لە هەڵبژاردنی 2013دا
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی 21/9/2013 لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ( 148 هەزارو 553 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە كە ئەویش دابەشبوو بووبەسەر وەزارەتەكاندا ، لە هێزی ئاساییش ( 16 هەزارو 869 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو كە لە هەولێر و دهۆك ( 8هەزارو 314 ) كەس و لە پارێزگای سلێمانیش 8 هەزارو 555 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، لە وەزارەتی ناوخۆ ( 44 هەزارو 666 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش ( 18هەزارو 560 ) كەسیان لە هەولێر و دهۆك و ( 26 هەزارو 106 ) كەس لە پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانی هەبوو. سەبارەت بە وەزارەتی پێشمەرگەش ( 85 هەزارو 16 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو وەزارەتی بەرگری عێراق ( 934 ) كەس و پاسەوانی سنوور ( 6 هەزارو 328 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، وەزارەتی كاریش ( 237 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو. 

لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لەكۆی(154 هەزارو 50 ) كەس ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:

یەكەم: پارێزگای سلێمانی لە 21/9/2013
لە دوای جیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی لە كۆی( 56هەزار و 656 )كەس كە مافی دەنگدانی هەبووە رێژەی بەشداری دەنگدان (95.6% ) زیاتر لە ( 54 هەزارو 164 ) دەنگی داوە بە جۆرێك : 
1- یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 27هەزار و 335 دەنگ 
2- بزوتنەوەی گۆڕان 18هەزار و 614دەنگ 
3- یەكگرتووی ئیسلامی 2011
4- كۆمەڵی ئیسلامی 1980 دەنگ 
5- پارتی دیموكراتی كوردستان 1665 دەنگ.
6- لایەنەكانی تر 2 هەزار و 726 

دووەم/ پارێزگای هەولێر لە 21/9/2013
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 لە پارێزگای هەولێر كە (62 هەزار و 900 ) كەس مافی دەنگدانی هەبووە زیاتر ئاستی دەنگدان (93.7% ) لە ( 58 هەزارو 938 ) كەس دەنگیاندا، بەجۆرێك :
1- پارتی: 38 هەزار و 487 دەنگ
2- یەكێتی: حەوت هەزار و 148 دەنگ
3- گۆڕان: پێنج هەزار و 390 دەنگ
4- پارتی پیشكەوتنخوازی توركمانی: سێ هەزار و 978 دەنگ
5- كۆمەڵی ئیسلامی: هەزار و 460 دەنگ
6- یەكگرتووی ئیسلامی: هەزار و 211 دەنگ

سێیەم / پارێزگای دهۆك لە 21/9/2013
لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە سنوری پارێزگای دهۆك، لە كۆی (28 هەزار و 997 ) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، بەرێژەی (91.5% ) دەنگیانداوە (26 هەزار و 532) كەس دەنگیانداوە، ژمارەی دەنگی لایەنەكانیش بەم شێوەیەیە: 
1- پارتی دیموكراتی كوردستان بە (19 هەزار و 642) دەنگ، 
2- لیستی‌ كلدان و ئاشوری‌ بە (2 هەزار و 377) دەنگ.
3- یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیش (1 هەزار و 866) دەنگی هێناوە .
4- یەكگرتوی‌ ئیسلامی بە (1 هەزار و 452) دەنگ.
5- بزوتنەوەی‌ گۆڕانیش بە (799) دەنگی هێناوە .
6- كۆمەڵی‌ ئیسلامیش تەنها (126) دەنگی هێناوە .


دەنگی لیستەكان لە ناو هێزە ئەمنیەكاندا لە هەڵبژاردنی 2014 دا 

یەكەم/ پارێزگای هەولێر لە 30/4/2014
7- پارتی: 35 هەزار و 520 دەنگ
8- یەكێتی: 9 هەزار و 250 دەنگ
9- گۆڕان: 5 هەزار و 180 دەنگ
10- كۆمەڵی ئیسلامی: هەزار و 750 دەنگ
11- یەكگرتووی ئیسلامی: هەزار و 646 دەنگ
دووەم/ پارێزگای سلێمانی لە 30/4/2014
7- یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 18 هەزار و 199 دەنگ 
8- بزوتنەوەی گۆڕان 9 هەزار و 518 دەنگ 
9- یەكگرتووی ئیسلامی هەزارو 43 دەنگ 
10- كۆمەڵی ئیسلامی 889 دەنگ 
11- پارتی دیموكراتی كوردستان 911 دەنگ.
سێیەم / پارێزگای دهۆك لە 30/4/2014
1- پارتی دیموكراتی كوردستان بە (20 هەزار و 995) دەنگ، 
2- یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیش (1 هەزار و 498) دەنگی هێناوە .
4- یەكگرتوی‌ ئیسلامی بە (2 هەزار و 846) دەنگ.
5- بزوتنەوەی‌ گۆڕان (1 هەزارو 239 ) دەنگ
6- كۆمەڵی‌ ئیسلام(89) دەنگی هێناوە .

دەنگدانی تایبەت كەزۆرینەی هەرەزوۆی لە هێزە ئەمنیەكانە و ئەو هێزانەش دابەش بوون بەسەر یەكێتی و پارتیدا، هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان دابەش بون بەسەر ( وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی 70 و 80 و لیواكانی وەزارەت، وەزارەتی ناوخۆ پۆلیس و ئاساییش و زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی پاسەوانی، ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگای ئاساییش و دژە تیرۆرو زانیاری و پاراستن. 

هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە: ( 14 لیوای هاوبەشی پارتی و یەكێتی: 42 هەزار پێشمەرگە، یەكەی 80 لە وەزارەتی پێشمەرگەی پارتی : 58 هەزار پێشمەرگە، یەكەی 70ی پێشمەرگەی یەكێتی : 56 هەزار پێشمەرگە، هێزەكانی زێرەڤانی پارتی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە: 44 هەزار چەكدارە، هێزی بەرگریی فریاكەوتنی یەكێتی: 22 هەزار چەكدارە، لەگەڵ چەندین جۆری دیكەی هێزی چەكدار. 

لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی هێزە ئەمنیەكانی هەرێم بەسەر یەكێتی و پارتیدا دابەش بوو، بەڵام لایەنەكانی دیكەش دەنگی خۆیان هێناوە لەناو هێزە ئەمنیەكاندا و چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی خراپی دۆخی هێزە ئەمنیەكان و كەمكردنەوەو دواخستنی موچەكانیان كە لەئەستوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو پارتی و یەكێتی بەرێوەی دەبەن، پێشبینی دەكرێت بەشێكی زۆری دەنگی هێزە ئەمنیەكان بۆ لیستەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی بچێت، بەتایبەتیش گۆڕان و هاوپەیمانی، بەو پێوە دانگەی بزوتنەوەی گۆڕان لە گوتارەكانیدا هەمیشە پشتیوانی دەنگی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی كردووەو هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپەروەریش لەناو هێزەكانی یەكێتیدا دەنگدەری زۆری هەیەو چاوەڕوان دەكرێت لەناو هێزەكانی سەربە یەكێتیدا 50%ی دەنگەكان بەرێت.