شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی له‌حاڵه‌ت ڕۆیشتنی نه‌یمار داسێلڤا له‌یانه‌كه‌ی، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌نجامده‌دات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی، یانه‌ی پاریس سانجێرمان بیری له‌گواستنه‌وه‌ی پۆگبا كردوه‌ته‌وه بۆ یانه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی ڕۆیشتنی نه‌یمار له‌یانه پاریسییه‌كه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به‌گواستنه‌وه‌ی پۆگبا، قه‌ره‌بووی ڕۆیشتنی مۆتا له‌یانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد خراپه، پۆگبا بڕیاری جێهێشتنی یانه‌كه‌ی داوه.
ڕ . ج