شارپرێس:
به‌گوێره‌ى زانیاریەکانی شارپرێس، له‌دوو ده‌روازه‌ى سنوریى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران جوڵه‌ى بازرگانى ڕاگیراوه‌و ڕونیش نییه ئاخۆ كه‌ى ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سەرچاوەیەک لەمەرزی پەروێزخان بەشارپرێسی وت:"بەهۆی دروستبونی ئاڵۆزیی‌و شەڕەوە لەدیوی ئێران لەنێوان کەسانی مەدەنی کاسبکار بریندار هەیە، بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلی عێراقی لەبەیانی ئەمڕۆوە نەچوەتە دیوی وڵاتی ئێرانەوە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، هێزە ئەمنیەکان لەخاکی هەرێم‌و لەخاکی ئێرانیش ڕێگریی ناکەن لەڕۆیشتن‌و هاتنەوەی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەرپرسیارێتیش هەڵناگرن کە بچنە ئەودیو، شۆفێرێكى بارهه‌ڵگریش بۆ شارپرێس وتى:"ئەوکەسانەی گرفتیان دروستکردوە هەڕەشەیان لەشۆفێرە عێراقیەکان کردوە، شەڕەکەش بەهۆی تێکردنی گاز بەئۆتۆمبێلە عێراقیەکان بوە، واتە لەناو خۆیاندا بەشەڕهاتون".
ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا هیچ جوڵەیەکی بازرگانی لەنێوان هەرێم‌و ئێران‌دا نییەو نازانین کەی دەست بەکارکردن دەکرێتەوە، گرفتەکە بەچارەسەر نەکراوی ماوەتەوە".
مەرزی پەروێزخان مەرزێکی نێو دەوڵەتییە دەکەوێتە نێوان هەرێم‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەئیدارەی گەرمیان، بەیەکێک لەمەرزە پڕ جوڵە بازرگانیەکان دادەنرێت، ناوبەناو بەهۆی دروستبونی گرفتەوە جوڵەى بازرگانی ڕادەوەستێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌مه‌رزى كێلێ له‌سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، جوڵه‌ى بازرگانى ڕاگیراوه به‌هۆى كێشه‌ى هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه‌و دیارنییه كه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.