كێشەی ئابووری.. سەرۆكی ئەرجەنتین بۆ هاندانی میسی لەروسیا ئامادەنابێت

جیهان

15/05/2018‌ 794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆریسیۆ ماكری، سەرۆكی ئەرجەنتین، بۆ یارییەكانی مۆندیال‌و بینینی لیۆنێل میسی لەیارییەكانی مۆندیالی روسیا ئامادەنابێت.

مۆریسیۆ ماكری بڕیاریداوە لەشاشەی تەلەفزیۆنەكان سەیری یارییەكانی ئەرجەنتین بكات، كە یەكێكە لەسەرسەخترین هاندەرانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی هەڵبژاردەكەی.

سەرۆكی ئەرجەنیتن بەهۆی كێشەی ئابووری ناتوانێت ئامادەی یارییەكانی مۆندیال لەمانگی شەشی داهاتوو بێت، كە لەو وادەیە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەگفتوگۆدایە بۆ چارەسەری قەیرانی ئابووری.

ئەرجەنتین ئێستا بەقۆناغێكی خراپی ئابووری تێدەپەرێت، كە ماوەیەكە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوەو ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی سەرۆكی وڵات بێتە خەت‌و هەوڵی چارەسەری بكات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیارییەكانی مۆندیال لەكۆمەڵەی چوارەمەو بەرانبەر هەڵبژاردەكانی ئایسلەنداو كرواتیاو نێجیریا یاری دەكات.

هـ ـ ح