لەدوبەی سیستەمی پاراستنی زیرەك لەفڕۆكەخانەكان دروستدەكرێت

جیهان

15/05/2018‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەكانی دوبەی سەرقاڵی دروستكردنی سیستەمێكی زیرەكە، ئەوەش بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆكەخانەكان.

سیستەمەكە ناونراوە ئاسایشی زیرەك‌و یەكەم جار لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئال مەكتوم لەدوبەی دەكەوێتە كار.

ئامانج لەدروستكردنی سیستەمەكە بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆكەخانەكانە بەشێوەیەكی سیستەمی ئەلیكترۆنی زیرەك، كە سیستەمێكی پێكەوتووە بۆ پاراستنی ئاسایش.

سیستەكە توانای كۆنتڕۆڵكردنی بەهێزی هەیەو وا دانراوە، ساڵانە پارێزگاری لەو 90 ملیۆن گەشتیارە بكات، كە روو لەدوبەی دەكەن.

هـ ـ ح