شارپرێس:
لە کیێڤی
پایتەختی ئۆکرانیادا تەواوی ئامادەکارییەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ
ئەنجامدراوە، به‌ڵام كێشه‌ی بلیت و هوتێل هه‌یه.
رۆژی
شەممەی داهاتوو 26ـی ئەم مانگە، فایناڵی چامپیۆنزلیگ لە نێوان هەردوو یانەی ریال
مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە کیێڤ بەڕێوەدەچێت.
به‌رپرسانی
شاره‌كه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ میوانداریكردنی یارییه‌كه ته‌واوكردووه، به‌ڵام
كێشه‌ی زۆریش هه‌یه، له‌وانه نرخی بلیتەکانی یارییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو
بەرزبوونەتەوە، هه‌روه‌ها نرخی هۆتێلەکانیش بە شێوەیەک بەرزبووەتەوە، کە 25ـی
هێندەی نرخی ئاسایی خۆیانن.
هـ ـ ر