ریاڵ مەدرید بەشداری لەئاهەنگی رێزگرتن لەئێنێستا دەكات

وەرزش

17/05/2018‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە وەك رێزگرتنێك بۆ ئەندرێس ئێنێستای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی ئاهەنگێكی گەورە سازدەكات.

یانەی بەرشەلۆنە رۆژی هەینی ئەو ئاهەنگە ساودەكات، ئەوەش لەیاریگای كامپ نوو، بەهۆی ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی "مۆندۆ" لەو بارەوە بڵاویكردەوە، كە 300 كەسایەتی بەناوبانگی جیهانی بەشداری ئاهەنگەكە دەكەن، لەناویشیاندا نوێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەری یانەی بەرشەلۆنە.

ئەو بەرپرسەی یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری ئاهەنكەكە دەكات، ئیمیلیۆ بوتراجینیۆی بەرپرسی پەیوەندییەكانی یانە مەدریدییەكەیە.

هـ ـ ح