وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچەی هەفتەی داهاتوی بڵاوکردەوە

کوردستان

17/05/2018‌ 1746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەینێت "هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەشدەكرێت".


ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراویکی دەربارەی دابەشکردنی خشتەی موچەی چەند وەزارەتێکی بڵاوکردوە"
یەكەم
رۆژی یەكشەممە 20-5-2018 وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش

دووەم
رۆژی دووشەممە 21-5-2018 پێشمەرگەی زێرەڤانی بەرگری و فریاكەوتن هێزی ئامادە. دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە .

سێیەم
رۆژی سێشەممە 22-5-2018 یەكەكانی 70 و 80 ی پێشمەرگە.

چوارەم
چوارشەممە 23-5-2018 خانەنشینی پێشمەرگە.

پێنجەم
پێنجشەممە 24-5-2018 خانەنیشنی شارستانی
هـ ـ ر