لیۆنێل مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردو خولی ئیسپانیای بردەوە

وەرزش

18/05/2018‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە خەڵاتێكی دیكەی بردەوەو بەباشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانی دەستنیشانكرا.


یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر روپەری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە لیۆنێل مێسی بەباشترین یاریزانی مانگی نیسانی خولی ئیسپانیا دەستنیشانكراوە.


مێسی لە نیسانی رابردوودا شەش گۆڵی بۆ یانەی بەرشلۆنە تۆماركرد، شەش گۆڵەكەش لەرێگەی تۆماركردنی دوو هاتریكەوە بوو.
هـ ـ ر