شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جیانلویجی بوفۆنی گۆڵچی یانه‌ی یۆڤانتۆس واژۆ بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بوفۆن بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بوفۆن ڕایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
ڕۆژنامه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه، كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه بۆ دوو وه‌رز ئه‌و گۆڵچییه ئیتاڵییه بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
بوفۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ گه‌رچی تا ئێستا بڕیاری وازهێنان یان به‌رده‌وامبوونی له‌یاریكردن نه‌داوه، به‌ڵام ئاشكرایكرد كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی خانمه پیره‌كه جێده‌هێڵێت.
ر . ج