شارپرێس:
هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌ره‌گه‌ز ئه‌فریقی
پاش به‌سه‌ربردنی 18 ساڵ له‌زیندان، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و تاوانبار نه‌بووه.
پاش ئه‌وه‌ی دادگای میزوری به‌تۆمه‌تی
كوشتن ده‌یڤید ڕوبنسۆن-ی به 18 ساڵ زیندانیكردن سزادا، ڕۆبنسۆن ماوه‌ی 17 ساڵی
سزاكه‌ی له‌زیندان به‌سه‌ر برد، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه ئاشكرابوو كه ڕۆبنسۆن
تاوانباری ڕاستنه‌قینه نیه.
داواكاری گشتی ویلایه‌تی میزوری بڕیاری
ئازادكردنی بۆ ڕۆبنسۆن ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه به "درۆ"
شایه‌تی له‌سه‌ر ڕۆبنسۆن دراوه له‌تاوانێكی كوشتندا كه له‌ساڵی 2001 ئه‌نجامدراوه،
ڕۆبنسۆن بكوژه‌كه نییه.
ئه‌وه‌ی له‌و دۆسیه‌یه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه،
پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه بكوژی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه دانیناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا،
هه‌ر پاش ئه‌و سكانداڵه، لێكۆڵه‌ری سه‌ره‌كی دۆسیه‌كه‌ی ڕۆبنسۆن ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
ڕ. ج