شۆكێك بۆ هاندەرانی میسی

وەرزش

20/05/2018‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەپێكهاتەی یانەكەی دوورخستنەوە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی بۆ یاری یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد لیۆنێل میسی دوورخستووەتەوە، كە یارییەكە لەهەفتەی كۆتایی خولی ئیسپانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەرێوەدەچێت.

راهێنەری بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی پشووی زیاتر بەلیۆنێل میسی بدات، ئەو یاریزانەی لەپێكهاتەی بەرشەلۆنە دوورخستووەتەوە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ یارییەكانی مۆندیال.

میسی لەیاری پێشتریشی یانەی بەرشەلۆنە بەرانبەر لیڤانتی بەشداری نەكرد، لەخولی ئیسپانی، كە یانە كەتەلۆنییەكە لەو یارییەدا بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە پێنج گۆڵ دۆڕا.

هـ ـ ح