شارپرێس:
ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆی یاریزانی پێشووی ئیتاڵیا په‌یامێكی ئاراسته‌ی جیانلویجی بوفۆن كرد، به‌بۆنه‌ی وازهێنانی ئه‌و یاریزانه له‌یاریكردن.
پاش ئه‌وه‌ی جیانلویجی بوفۆن ڕایگه‌یاند كه واز له‌یاریكردن له‌ریزی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌هێنێت، ئه‌و یاریزانه دواین یاریی به‌درێسی یانه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجامدا، له‌په‌یامێكیشدا ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆی هاورێی ئه‌و یاریزانه له‌ساڵانی پێشوودا له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، چیرۆكی بوفۆن هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت.
به‌وته‌ی دیلپیرۆ چیرۆكه‌كه‌ی بۆفۆن بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، سوپاسی ئه‌و یاریزانه‌شی كردووه له‌پای ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی پێشكه‌شی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی‌و یانه‌ی یۆڤانتۆسی كردووه.
وازهێنانی بۆفۆن له‌كاتێكدایه كه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌شداریی له‌مۆندیالی 2018ی ڕوسیا بكات‌و له‌سه‌ر ده‌ستی سوید كرایه ده‌ره‌وه، هاوكات یانه‌ی یۆڤانتۆس-یش له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستی ڕیاڵ مه‌درید كرایه ده‌ره‌وه.
ڕ . ج