ڤیدیۆ.. پاشای ئوردن لەسەر شەقام رۆژووەكەی دەشكێنێت

هەمەڕەنگ

21/05/2018‌ 1165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە تێدا شا عەبدوڵڵای پاشای ئوردن دەردەكەوێت.

گرتە ڤیدیۆییەكە رۆژی 20ی مانگ تۆماركراوە، كە ئەوەش تێیدا دەردەكەوێت، شا عەبدوڵڵا لەسەر شەقامێك وەستاوە.

هەروەها ئەوەش دەردەكەوێت كاتی وەستانی شا عەبدوڵڵا لەسەر شەقامەكە كاتی بانگی مەغریبەو لەوكاتە خواردنی پێدەدەن بۆ ئەوەی رۆژووەكەی بشكێنێت.

ڤیدیۆكە لەناوچەی سویلح لەعەمانی پایتەختی ئوردن گیراوە، كە شا عەبدوڵڵا لەگەڵ چەند پۆلیسێك لەسەر شەقامەكە قسە دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە