شارپرێس:
پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاشكرایكرد، په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یدا نییه.
پۆڵ پۆگبا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی به‌مۆرینیۆ و ده‌نگۆكانی هه‌بوونی گرژی له‌په‌یوه‌ندییاندا ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌خراپی په‌یوه‌ندی ئه‌و و مۆرینیۆ ده‌كه‌نـ سه‌رجه‌میان هه‌ڵه‌ن‌و دورن له‌ڕاستییه‌وه.
به‌بۆچونی پۆگبا، ڕاهێنه‌ر و یاریزانه‌كان په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تییان له‌نێواندا نییه، بۆ نمونه ئێواران بچنه ده‌ره‌وه بۆ نان خواردن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌زۆرێك له‌یارییه‌كانی یانه‌كه‌یدا وه‌ك یه‌ده‌گ له‌نێو یاریگه ده‌بینرا، پۆگبا بڕیاری ڕۆیشتنی داوه له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
ڕ . ج