شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای له‌ئێران كرد كه له‌مێژوودا هه‌رگیز سزای له‌وشێوه‌یه ڕوینه‌دابێت، ئه‌ویش گه‌ربێتوو ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌یه‌كه‌م وتاری فه‌رمی خۆیدا پاش ده‌ستبه‌ركاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌رامبه‌ر ئێران، له 12 خاڵدا خسته‌ڕوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ئێران كرد ده‌ست له‌پاڵپشتیكردنی "تیرۆر" له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و سوریا هه‌ڵگرێت، هاوكات چه‌كداره‌كانیشی ڕاسته‌وخۆ له‌سوریا بكشێنێته‌وه.
مایك پۆمپیۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری بۆسه‌ر ئێران، به‌یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی دانا.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌ربێتوو ئێران داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێبكات، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری وڵاتان، پاڵپشتی نه‌كردنی تیرۆر‌و چه‌ند داواكارییه‌كی دیكه، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه ڕاسته‌وخۆ سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، په‌یوه‌ندی سیاسی‌و ئابوریشی له‌گه‌ڵ داده‌مه‌زرێنێت.
پۆمپیۆ هۆشداریشیدایه ئێران گه‌ربێتوو به‌رده‌وامی به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بدات، ئه‌وا ئه‌مریكا قورسترین سزا له‌مێژوودا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ڕ . ج