شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "چه‌ند زوو پڕۆژه یاسای چاكسازیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، هێنده زووتر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت، بۆیه پێویسته په‌له‌ی لێ بكرێت".
شیرین حوسنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، چونكه به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه 150 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه و دادپه‌روه‌ری دروست ده‌كات و ئه‌وه‌ی موسته‌حه‌ق نه‌بێت، كه هاتبێته دامه‌زراندن له هه‌ر پله‌یه‌كدا بێت، لا ده‌برێت و دامه‌زراندنی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودی بۆ هه‌موو چینوتوێژێك ده‌بێت" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی لێدوانی ناوبراو بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی.
له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رایشه‌وه شیرین حوسنی وتی:"ماده‌یه‌كمان له‌و پڕۆژه‌یاسایه داناوه كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته سه‌ر حیسابێكی تایبه‌تی بانكی فه‌رمانبه‌ران، هه‌ركاتێك حكومه‌ت توانای هه‌بێت بۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه و جگه له‌وه‌ش، پاشه‌كه‌وت به یه‌كجاری هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه چه‌نده زوو پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت هێنده زووتر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت، بۆیه پێویسته په‌له‌ی لێ بكرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نێو لیژنه‌ی دارایی، "دوێنی زۆر هه‌وڵمان دا ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی دارایی و یاسایی دروست بكه‌ین و ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكه‌ین، به‌ڵام نیساب ته‌واو نه‌بوو و كۆبوونه‌وه‌كه دوا خرا، هۆكاره‌كەیشی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن موماته‌ڵه به‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌كو پارتی سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ین و پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت."
شیرین حوسنی باسی له‌و لایه‌نانه كرد كه دژی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازین له‌هه‌رێم و وتی:"ڕه‌نگه ئه‌و لایه‌نانه نه‌یانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی نایاسایی و خانه‌نشینی نایاساییان هه‌یه و مووچه‌خۆری بندیواریان هه‌یه و ده‌ترسن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری ئه‌وان هه‌بێت، به‌ڵام پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له هه‌ریمدا هەبێت".
ڕ . ج