شارپرێس:
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناوی ٢٣ یاریزانی بڵاوکردووەتەوە بۆ بانگهێشتکردنیان بۆ یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.
لۆبیتیجی راهێنەری
ئیسپانیا لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بڵاوکردۆتەوە و لە هێڵی هێرشبردندا
پشت بە دیگۆ کۆستا و ئاسپاس و ئاسینسیۆ و لۆکاس ڤاسکێز دەبەستێت.
بۆ هێڵی ناوەراستیش
هەریەک لە یاریزانان ئیسکۆ و تیاگۆ ئالکانتارا و داڤید سیلڤا و بۆسکێچ و ئینێستا و
کۆکی بانگهێشت کردوە.
لە هێلی بەرگریشدا
هەریەک لە یاریزانان پکێ و رامۆس و مۆنریال و ناتچۆ و کارڤاخال و ئیزبیلکویتا و ئالبا
دەبینرێت.
راهێنەری ئیسپانیا
هەریەک لە یاریزانان مارکۆس ئەلۆنسۆ و مۆراتا و پێدرۆ و ئەندرێ هێرێرا و سیسک فابریگاس
و خافی مارتینۆ و هیکتۆر بیلیرین و خوان ماتا و سێرجی رۆبێرتۆی دورخستۆتەوە.
هـ ـ ر