وێنەی فەرمی هاوسەرگیری شازادە هاری‌و میگان ماركل بڵاوكرایەوە

جیهان

22/05/2018‌ 2745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆشكی كنسینگتون، وێنەی فەرمی هاوسەرگیری شازادە هاری بەریتانیاو میگان ماركڵی هاوسەری بڵاوكردەوە.

وێنەكە لەئەژماری تایبەتی كۆشكەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە، كە وێنەكان تایبەتن بەخانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا لەرۆژی هاوسەرگیری سازادە هاری‌و میگان ماركڵ.

لەوێنەكاندا شاژنە ئەلیزابێسی پاشای بەریتانیاو شازادە فلیپی هاوسەری دەبینرێت، ئەمە جگە لەدەركەوتنی هاری‌و میگان.

هەروەها لەوێنەیەكی تردا شازادە هاری‌و میگان ماركڵ لەگەڵ چەند منداڵێكی خانەوادەی پاشایی بەریتانیا دەردەكەون.

شازادە هاری‌و میگان ماركڵ رۆژی 19ی ئەم مانگە هاوسەرگیرییان كرد، كە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیان هەبوو، هاوسەرگیرییەكەشیان كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هات.

هـ ـ ح