ڤیدیۆ.. "زەعیم" ئاهەنگی لەدایكبوونی 78 ساڵەی دەگێڕێت

جیهان

22/05/2018‌ 1530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ناوداری میسری عادل ئیمام، كە بە "زەعیم" ناسراوە ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی گێڕا.

عادل ئیمان ئەمساڵ یادی لەدایكبوونی 78 ساڵەی گێڕا، ئەوەش لەوكاتەی سەرقاڵی تۆماركردنی زنجیرە فیلمی "عوالم خفیە" بوو.

عادل ئیمام رۆژی 20 ئەم مانگە تەمەنی بووە 78 ساڵ، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیی یادكردنەوەی ساڵی لەدایكبوونی بڵاوكراوەتەوەو پێشوازییەكی زۆرسشی لێكراوە.

عادل ئیمام لەدایكبووی شاری مەنسورییە لەساڵی 1940 لەمیرو كۆلیژی كشتوكالی لەزانكۆی قاهیرە تەواو كردووەو لەساڵی 1966 كاری هونەری دەكات، كە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی زۆری هەیە.

هـ ـ، ح

بەپەلە