فەرەنسا.. تاقیكردنەوەی یەكەم تاكسی دەریایی

جیهان

22/05/2018‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گەشەپێدانی فەرەنسا یەكەم تاكسی دەریایی تاقیكردەوە، كە بە "SeaBubbles" ناسراوە.

تاقیكردنەوەكە لەناو رووباری سین ئەنجامدرا، كە دەكەوێتە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنساو بەسەركەوتوویش ئەنجامدرا.

پرۆژەكە لەساڵی رابردووەوە لەلایەن كۆمپانیا فەرەنسییەكەوە دەستپێكراوەو بڕیارە دوای تاقیكردنەوەكان بەفەرمی بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

تاكسییەكە بەشێوەیەك دروستكراوە، كە بەرزی لەئاستی ئاوەكەوە 70 سم دەبێت، دیزاینی تاكسییەكەش لەسەر شێوەی باڵندەی نەورەسە.

هـ ـ ح