شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، نه‌یمار داسێلڤای به‌رازیلی‌و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڕیاریدا له‌ڕیزی یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، نه‌یمار بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌یانه‌ی پاریس سانجێرمان بمێنێته‌وه، بیر له‌و ئۆفه‌رانه نه‌كاته‌وه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌شیكردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پاش لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه ڕایگه‌یاند نایانه‌وێت نه‌یمار بفرۆشن، چونی ئه‌و یاریزانه بۆ ڕیاڵ مه‌درید ئه‌سته‌م بووه.
ئاس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، دوای كۆبونه‌وه‌ی نه‌یمار له‌گه‌ڵ تۆخێلی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه، كه تیایدا پلانی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكراكردوه، نه‌یمار پلانه‌كه‌ی به‌دڵ بووه‌و بڕیاری مانه‌وه‌یداوه.
ڕ . ج