ڕافایل نادال چوەوە پێشەنگی ڕیزبەندی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەر زەوی

وەرزش

22/05/2018‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕافاێل نادالی ئیسپانی بۆ پێشەنگی ریزبەندی یاریزانە پیشەگەرەكانی تێنسی سەرزەوی گەڕایەوە.

نادال دوای دەستەبەركردنی هەشتەم نازناوی پاڵەوانێـتی ماستەرزی رۆما، گەڕایەوە لوتكەو پێشەنگیەكەی لە رۆجێ فێدرەر وەرگرتەوە.

ریزبەندی یەكەم تا دەیەم باشترین یاریزانی تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی كوڕان بەمجۆرەیە:

نوێترین ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان (كوڕان)
1- رافاێل نادال (ئیسپانیا)
2- رۆجێر فێدرەر  (سویسرا)
3- ئەلێكساندەر زڤیریڤ  (ئەڵمانیا)
4- مارین شیلیچ (كرواتیا)
5- گریگۆر دیمیترۆڤ (بولگاریا)
6- خوان مارتن دیل پۆترۆ (ئەرژەنتین)
7- كیڤن ئەندرسۆن (ئەفریقای باشور)
8- دۆمینیك سیم (نەمسا)
9- دیڤد گۆڤین (بەلژیكا)
10- جۆن ئیسنەر (ئەمەریكا)

هـ ـ ر