چارەنووسی گۆڵەكانی ئاهەنگەكەی شازادە هاری‌و میگان مێركڵ ئاشكراكرا

جیهان

23/05/2018‌ 1411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو گوڵانەی، شوێنی ئاهەنگەكەی شازادە هاری‌و میگان ماركڵی پێرازێنرابووەوە، براوەتە نەخۆشخانەكان.

شازادە هاری بەریتانیا، رۆژی 19ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ میگان ماركڵ كرد، ئەوەش لەكەنیسەی سانت جۆرج.

بینای كەنیسەكە بەژمارەیەكی زۆر گوڵی سپی سروشتی رازێرابووەوە، دوای ئەوەی ئاهەنگەكە تەواو بووە، تەواوی گوڵەكان براوەتە نەخۆشخانەكانی لەندەن.

هەروەها بەشێكی تریش لەگوڵەكان دراوەتە چەند رێكخراوێكی خێرخوازی، بۆ ئەوەی بفرۆشرێت‌و داهاتەكەی بدرێت بەكانی هەژار.

هـ ـ ح