شارپرێس:
ئەلیسای گۆرانی بێژی لوبنانیو ناسراوی عەرەب، لەمیانی بەشداری لەخولی 71ی ڤیستڤاڵی كان، كەوتە دۆخێكی نەخوازرەوەوە.
ئەلیسا لەوكاتەی بەسەر فەرشی سوور دەڕۆیشت خۆی خستە بەردەم چاوی كامێراكانی میدیاكارەكان، بەڵام لەوكاتە تووشی دۆخە نەخزازراوەكە بوو.
دۆخە نەخوازراوەكەی ئەلیسا ئەوەبوو، كە لەوكاتەی چووە بەردەم كامێراكان گرنگییەكی ئەوتۆی پێنەدراوەو وێنەگرەكان وێنەیان نەگرت.
هەرچەندە ئەلیسا بۆ جاری دووەم هەوڵیدا گرنگی پێبدرێتو جارێكی تر لەبەردەم كۆمەڵێك رۆژنامەنووسو كامێرامان وەستا، بەڵام ئەوانیش گرنگییەكی ئەوتۆیان پێنەدا.
هـ ـ ح